ناوەرۆكی سەردانی شاندەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەولێر و سلێمانی

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە دۆخی سیاسی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەت پرسی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، شاندێكی بالای چوارشێوەی هەماهەنگی لە هەرێمی كوردستانن و لە شاری هەولێر و سلێمانی چەندین كۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دەدەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، سەردانی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆكایەتی (هادی عامری) بۆ هەریمی كوردستان لە وەڵامی ئەو سەردانانەدایە كە سەرۆك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بۆ شاری بەغدا ئەنجامی داوە، ئەوەش لە پێناو كۆتایی هینان بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی لە عێراق و پرسی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق ئەگەر لە هەولێر یاخود سلێمانیش بێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەردانەكەیشدا بۆ شاری هەولێر لەگەڵ (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و (عەلی باپیر) سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كۆدەبنەوە و لەكۆبوونەوەكانیشدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەكەن لەسەر لێكنزیك بوونەوەی لایەنە سیاسییەكان بۆ كۆتایی هێنان بەدۆخی ئیستای عێراق.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە بەشێكی گرنگی سەردانەكەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆشاری سلێمانی و كۆبوونەوەی نێوان (هادی عامری) و سەرۆك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) دەبێت، بەتایبەت كە لەماوەكانی ڕابردوودا سەرۆك بافڵ ئامادەیی خۆی و یەكێتیی نشتیمانیی كوردستانی دەربڕی بۆ هەر هاوكاری و ئاسانكارییەك بۆ كۆتایی هێنان بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی و ئەگەری ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە شاری سلێمانی.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









