
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان پێشوازیکرد لە ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح.
لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و دەستپێشخەری نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێکران و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
لەدیدارەکەدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەی دەستووریی و یاسایی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی عێراقی تێکەوتووە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆکان و دیالۆگی بونیادنەرانە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا جەختیکردەوە کە یەکێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە و ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتووە. روونیشی کردەوە لە ماوەی رابردوودا بەهەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال داوای گفتوگۆی نیشتمانیمان کرد بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان. بۆ ئەمڕۆش ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە کە لەگەڵ دیدگای یەکێتی یەکدەگرێتەوە و لە خزمەتی گشتی و سەقامگیری وڵاتدایە یەکێتی پشتیوانی دەکات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









