یەکێتی لەگەڵ ڕای چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن

هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: رای یەکێتی لەگەڵ ڕای چوارچێوەی هەماهەنگییە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکان.
دەشڵێت “ڕه‌وتی سه‌در ئه‌گه‌ر بیه‌وێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت ئه‌مانه میكانیزمی ده‌ستووریی هه‌یه، ناكرێت ئه‌مانه هه‌مووی پێشێلی ده‌ستووری بكرێت، له به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی ده‌یه‌وێت ئه‌مه كارێكه گونجاو نییه، لەکاتی ئێستادا په‌رله‌مانی عێراق شوێنه‌كه‌ی گونجاو نه‌ماوه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌یه ئارامترین شوێن بێت بۆ به‌ستنی دانیشتنه‌كانی پەرلەمانی عێراق”.
وتیشی “هه‌ندێک ڕێكار و میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هه‌یه چ وه‌كو بودجه و چ وه‌كو یاسا ئه‌مه پێویستی به‌حكومه‌تێكی ده‌نگ پێدراو و متمانه پێدراو هه‌یه ئه‌م حكومه‌ته‌ی كه هه‌یه حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ره ئه‌م ده‌سه‌ڵاته یاسایی نییه، له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئێستاش ئێمه هیچ شتێكمان واژوو نه‌كردووه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









