
یهكهى نیشتهجێبوون له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی پارێزگاری هەڵەبجە لەكۆی ئەو 220 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونەی كە حكومەتی هەرێم بڕیاری لەبارەی دروستكردنیانەوە داوە 440 یەكەیان وەك پشكی پارێزگای هەڵەبجە دیاركراون، ئەو 440 یەكەشەیەش دابەشدەكرێن بەسەر ناحییەكانی خورماڵ و سیروان و بیارە و تەویڵەو ناحیەی بەمۆ، بۆ ئەومەبەستەش تاكۆتایی ئەم مانگە سەرجەم كاروبارە ئیداری و كارگێڕییەكان لەڕووی دابینكدنی زەوی و پێكهێنانی لیژنەی تایبەتمەند كۆتاییان دێت.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی دروستكردنی ئەو 220 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونەی كە حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە دروستكردنیان بۆ هەژاران و كەمدەرامەتان، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 996 خیِزان فۆڕمی داواكاری بۆ دروستكردنی ئەو یەكە نێشتەجێبوونانەیان پڕكدووەتەوە، هاوكات پشكی پارێزگای هەڵەبجە بە ناوەندی هەڵەبجە و ناحییەكانی خورماڵ سیروان بیارە تەویڵە و بەمۆ بریتییە لە 440 یەكەی نیشتەجێبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی ئەو 440 یەكەی نیشتەجێوونە 270 یەكەیان بۆ پارێزگای هەڵەبجە و 87 یەكەیان بۆ ناحیەی خورماڵ و 50 یەكەیان بۆ بیارەو تەویڵە و30 یەكەیان بۆ ناحیەی سیروان و چوار یەكەشیان بۆ ناحیەی بەمۆ دەبێت، هاوكات ڕووبەری ئەو یەكە نیشتەجیبوونانەش دابەشدەكرێن بەسەر سێ رووبەری جیاوازدا كە بریتین لە ڕووبەی 80 مەتری و 100 مەتری و 120 مەترین، ئەو یەكانەی كە لەناوەندی هەڵەبجە دروستدەكرێن لە هەشت نهۆم و ئەوانەی لە ناحییەكان دروستدەكرین لە سێ نهۆم پێكدێن.
پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەكی تایبەتمەند بەسەرۆكایەتی پارێزگاری هەڵەبجە و ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكان و نەخشەدانان و كشتوكاڵ و ڕێگاوبان پێكدێن، لەلایەن شارەوانی هەڵەبجەوە شوێنی تایبەتیان بۆ دیاركراوە و ئەوە تەواوبووە، بۆیە تا كۆتایی ئەم مانگە سەرجەم كاروبارەكان بەكۆتا بگەیەنین لە ڕووی دابینكردنی زەوی هەندێك پێداویستی دیكەی دەستكردن بە دروستكردنی ئەو یەكە نیشتەجێبوونانە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









