بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر لێپرسراوێک بەرپرسیارێتییەکەی بۆ دەستکەوتی تایبەتی بەکاربهێنێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت

بافڵ تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرجەم لێپرسراوانی یەکێتی لە سنووری سلێمانی ئاگادار کردووەتەوە، کە لە هەر بەرپرسیارێتییەکی حزبی، رێکخراوەیی، حکومی و سەربازیدان کە نابێت بە هیچ جۆرێک ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆیان بەکاربهێنن بۆ دەستکەوتی تایبەت و کەسیی بەتایبەت وەگرتنی زەوی و زار و موڵکی گشتی یا خود فشارخستنە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حکومییەکان.
هەر لە بڕیارەکەدا هاتووە، هەر کەسێک سەرپێچی لەو جۆرە بکات جگە لەوەی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، لەهەمان کاتدا بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش سزای توندی رێکخراوەیی و حزبی دەدرێت.
بڕیارەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رۆژی 15ی ئاب دەرچووە و ئەمڕۆش لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: كۆمەڵێك كەسی دەمووچاو دووبارە پارەو سەرانە لە خەڵكی وەردەگرن، کە هەندێکیان بە ناوی بەرپرسانی حزبەوە ئەو کارە دەکەن، هەر بۆیە داوای پاڵپشتی و پشتیوانیان لە ئاسایش کردووە.
باسی لەوەشکرد، “سوپاسی تایبەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکەم کە پشتیوانی تەواوم دەکەن بۆ کارە یاساییەکان، بەردەوام ئەوەم پێدەڵێن کە جیاوازی هیچ کەسێک نەکەن”.
وتیشی” ئەوەیان پێراگەیاندووم جیاوازی هیچ کەسێک نەکەن، ئەوەش بە من وتراوە ئەو بەرپرسەی تەداخولی کارەکانی شارەوانی دەکات پێش هەموو کەسێک رێکاری یاسای بەرامبەر بگیرێتەبەر، دەبێت بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان پێش بەرژەوەندییە حزبییەکان بخەین”.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









