ئەمڕۆش بڕیاری ئازادكردنی دەستگیركراوانی بادینان نەدراو دەوترێت” دەستی سیاسی لەپشتە”

وێنەی ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە واچاوەڕاواندەكرا كە ئەمڕۆ دادگای هەولێر بڕیاری ئازادكردنی بەمەرج بۆ پێنج لە دەستگیركراوانی شیلادزێ دەربكات، بەڵام بەوتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بادینان، بەهۆی سستی كاروبارەكانی دادگا و هەروەها بوونی دەستێكی سیاسی لەپشت ئەو دۆسیەیەوە، ئازادكردنی ئەو دەستگیركراوانە بۆ ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو دواخراو دیاریش نییە ئاخۆ ئازاد دەكرێن یان جارێكی دیكە ئازادكردنیان دوادەخرێتەوە.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNN ی ڕاگەیاند: هەرچەندە ئەمڕۆ چاوەڕێی ئەوەماندەكرێت دادگای هەولێر بڕیار لەسەر ئازادكردنی بەرمەج بدات لەسەر پێنج لە دەستگیركراوانی شیلادزێ، بەڵام پێمان راگەیەندرا كە دۆسیەكەیان تایبەت بە ئازادكردنیان بۆ ڕۆژی یەكشەممە داهاتوو دواخراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری دواخستنی ئازادكردنی ئەو دەستگیركراوانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەمەست گرفت و كەموكورتی لە هێنان و بردنی دۆسیەی ئەو دەستگیركراوانە دەكرێت و دادگا بە بیانووی بوونی كەموكورتی لە دۆسیكانیان دادبینی دوادەخات، هەروەها دەستێكی سیاسیش لەپشت ئەم بابەتەوە هەیە كە دەوێت زیاتر دۆسیەكە دوابخات و بڕیاری ئازادكردنیان دەرنەچێت.
بەوتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان، دۆخی تەندروستی دەستگیركراوەكان باش نییە ئەوەش بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆرە مانیان لە خواردن گرتووە هەر ڕووداوێكی نەخوازراویش ڕووبدات لە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیداركانی هەولێردایە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









