خاوەن كیڵگەكانی بەخێوكردنی مریشك زیانێكی زۆر دەكەن و داوایەكیش لە حكومەت دەكەن

مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئاماژە بەوەدەكات لەماوەی كەمتر لە مانگ و نیوێكی ڕابردوودا بە بەهای زیاد لە 15 ملیار دینار زیان بە خاوەن دەواجین و كیڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەرگەیشتووە، جەختیش دەكاتەوە پێویستە حكومەت بێتەسەرهێڵ و چارەسەر بۆ گرفتەكانی خاوەن كیڵگەكان بدۆزێتەوە و رێستۆرانت وچێشتخانە ناچار بكرێن مریشكی زندوو بەكاربهێنن.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەی كەمتر لە مانگ ونیوێكی ڕابردوودا بە بەهای زیادلە ۱٥ ملیار دینار زیان بەر پرۆژەكانی بەرهەم هێنانی پەلەوەركەوتووە كە بەشێوەیەكی كەم ئەو بڕە باسكراوە كە ئەمەش گەورەترین زەنگی مەترسیە بۆ راوەستاندنی بەرهەم هێنانی مریشكی زندوو، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كەرتی بەخێوكردنی پەلەوەر لەلایەن حكومەتەوە زۆر پشتگوێخراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە نرخی زۆرینەی كەرەستەو خۆراك و كاڵاكان لە عێراق هەرزان بوون بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو، بەڵام ئەو كەرەسەتەو عەلەف و پێداویستیانەی پەیوەستن بە كیڵگەپەوەرییەكانەوە لەهەرێمی كوردستان نەك هەرزان نەبوون بەڵكوو گرانتر بوون، ئەمەش وایكردووە كە زۆرێك لە خاوەن كیڵگەكان دەواجینەكان زیانێكی زۆریان بەربكەوێت.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بۆئەوەی خاوەن دەواجین و كیڵگە پەلەوەرییەكان بتوانن بەردەوامبن لە بەرهەمهێنانی مریشك ئەوا پێویستە حكومەت بێتەسەرهێڵ و چارەسەر بۆ گرفتەكانی خاوەن كیڵگەكان بدۆزێتەوە، ئەوەش بەوەدەكرێت كە رێستۆرانت و چێشتخانە و هۆتێلەكان ناوچە گەشتیاریەكان ناچار بكرێن مریشكی زندوو بەكاربهێنن وەك پشتیوانییەك بۆ بەرهەمی ناوخۆی.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









