
دوکانی مۆبایل
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێكە لەهەندێك دەزگای ڕاگەیاندنەوە باس لەوەدەكرێت كە بەهۆی دابەزاندنی ڕێژەی %10 نرخی مۆبایل بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت، بەڵام بەرسی كۆمپانیایەكی هاوردەكردنی مۆبایل ئاماژە بەوەدەكات تەنها لە ڕاگەیاندنەكانەوە ئەو هەواڵەمان بیستووە، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە لە هەردوو وڵاتی چین و ئیمارات كە مۆبایلی لێوە هاوردە دەكرێت ڕێژەی باجیان بەرزكردووەتەوە بۆیە پێناچێت نرخی مۆبایل هەرزان ببێت.
هەڵۆ حەنوری، بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەكان لە كۆمپانیای ئەسێ بۆ هاوردەكردنی مۆبایل بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارەی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەركراوە بۆ دابزاندنی ڕێژەی باج لەسەر هاوردەكردنی ئامێرەكانی مۆبایل تا ئێستا هەر قسەیەو هیچ نوسراوێكی فەریمان بەدەست نەگەیشتووە و ئاگاداریش نەكراوینەتەوە لەوەها بڕیارێك بیەن ئێمەش تەنها لە ڕاگەیاندنەكانەوە بیستوومانە تا ئێستا بەكردار هیچ شتێك نییە و ئەگەریش ئەو بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە پێناچێت بەخێرایی نرخی مۆبایل دابەزێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا لە كۆگاندا ڕێژەیەكی زۆر لە مۆبایل ماونەتەوە و بە نرخی گرتن هاوردەكراون تا ئەو مۆبایلانە نەفرۆشرێن و ساغ نەكرێنەوە ناتواندرێت مۆبایلی نوێ بە نرخی هەرزانتر هاوردەبكرێت، هاوكات ئەگەر ئەم بڕیاری دابەزاندنی باجە لەلایەن حكومەتەوە دەرچووبێت ئەوا لەدوو وڵاتی چین و ئیماراتەوە كە مۆبایلیان لێوەهاوردە دەكەین باجەكانیان بەرزكردووەتەوە بۆیە پێناچێت هیچ كاریگەرییەكی ئەوتۆ بكات لە دابەزینی نرخی مۆبایل.
ئەو بەرپرسەی كۆمپانیای ئەسێ بۆ هاوردەكردنی مۆبایل ئەوەشی خستەڕوو، لە وڵاتی چین ڕێژەی باج لە %5 ەوە بۆ لە %17 بەرز كراوەتەوە، هاوكات لە وڵاتی ئیماراتیش لە %0 وە بۆ لە %5 بەرزكراوەتەوە، بەگشتی ڕێژەی باج بەڕیژەی لە %17 زیادیكردووە، هاوكات ڕێژەی هەڵاوسانیش لە وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت توركیا و ئیران زۆر زیادیكردووە ئەمەش بۆخۆی كاریگەری هەیە لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان بۆیە هەموو ئەمانە ئەوەمان پێدەڵێن كە لەم كاتەدا ناتواندرێت نرخی مۆبیل هەرزان بكرێت.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی كۆمپانیای ئەسێ لە كاتێكدایە كە، مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردەكارانی كوردستان ئەوەی ڕاگەیاندووە كە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم نرخی گومرگی سەر مۆبایلە زیرەكەكانی لە 10%ەوە بۆ 5% دابەزاند، هەربۆیە چاوەڕێدەكرێت بڕیارەكە ببێتە هۆكاری دابەزینی نرخی مۆبایل بەشێوەیەكی بەرچاو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









