گەرمیان دەكرێتە ناوچەیەكی گەشتوگوزاری و SNNیش وردەكاری دەخاتەڕوو

ئیدارەی گەرمیان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان ئاشكرای دەكات لە ئێستادا كردرن لە پرۆژەی (ماریانا) تایبەت سود وەرگرتن لە ئاوی ڕووباری سیروان بۆ گەشتوگوزار دەستپێكردووە و ناوچەكە كراوەتە پێنج زۆرنی كاركردن كە بەتەواوبوونی گەرمیان هەنگاوێكی زۆر گەورە دەنێت لە بواری گەشتوگوزار و دابینكردنی هەلیكار بۆ سەدان هاووڵاتی سنوورەكە.
هێرش فەیزوڵا، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی سود وەرگرتن لە سەرچەمی رووباری سیروان بۆ بواری گەشتوگوزار، لە ڕێگەی جێبەجێكردنی پرۆژەی (ماریانا) لە بواری گەشتوگوزاردا سنووری ئیدارەی گەرمیان دەكرێتە ناوچەیەكی گرنگی گەشتوگوزاری، بەجۆرێك پرۆژەكە لەپردی گردە گۆزینەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە بەرزاییەكانی بەردەسوور، هەموو ئەو ناوچەیەش كراوەتە پێنج زۆرنی كاركردنەوە، لە ئێستادا زۆنی یەك و دوو سێ ی پرۆژە كاری لەسەر كراوە و لە قۆناغی كۆتای كارە ئیدارییەكانیدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژەی مارینا بریتیە لە پرۆژەیەكی گەشتوگوزاری بازرگانی وەبەرهێنان، كە بەشێكی زۆری پرۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی دیوارێكی ڕاگر لە ڕووباری سیروان پاشان لە دوی دیوارەكەوە ڕێرەوێكی وەرزشی بۆ بەپانی 10 مەتر دروستدەكرێت، پاشان بە درێژایی 20 مەتر ڕێڕەوێكی دیكە دروستدەكرێت بۆ دانانی كۆشك و عەرەبانە و ڕیستۆرانتی گەشتیاری، دواتری بە پانتایی 35 مەتر باخچەو سەوزایی و نافورە و كەپری گەشتیاری خێزانی دروستدەكرێت لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگایەكی دووسادی بۆ دروستدەكرێت و لە ناو پرۆژەكەشدا چەندین مۆڵ و دووكانی بازرگانی دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەكە لەلایەن وەبەرهێنانەوە كاری تێدادەكرێت هێشتا بودجەی پرۆژەكە دیاری نەكراوە بەڵام بەهاوبەشی نێوان وەبەرهێنەران و حكومەت دەكرێت و بە تەواوبوونیشی گەرمیان هەنگاوێكی زۆرباش دەنیێت لە ڕووی گەشتوگوزارەوە و خەڵكی گەرمیان و دەرەوەی گەرمیانیش سودێكی زۆر باشی لێوەردەگرن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









