بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ كەسێك مافی بەكارهێنانی پۆست و ناونیشانی خۆی نییە بۆ شكاندنی یاسا

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر – CTG لە سلێمانی لەگەڵ دەزگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاریی ھەرێم، دەزگای ئاسایشی ھەرێم، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ھێزەکانی حەفتا، بەڕێوەبەرایەتی دەزگای دژەتیرۆر و ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەنگاوەکانی چەسپاندنی یاسا، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارانی یاسا و ھەموو ئەو کەسانەی کاری نایاسایی ئەنجام دەدەن و موڵک و زەوی و زاری گشتییان داگیرکردووە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و دوایین پێشھاتە ئەمنییەکان و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە تاوتوێكرا.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا باسی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسا و رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنانی كرد و وتی، لەبەرامبەر ئەو كەسانەی یاسا پێشێل دەكەن و دەست بۆ زەوی و زار و موڵكی گشتی دەبەن، سڵ نەكەنەوە و چاوپۆشی لە هیچ كەسێك مەكەن لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت. هیچ كەسێك مافی بەكارهێنانی پۆست و ناونیشانی خۆی نییە بۆ شكاندنی یاسا. لە چەند رۆژی رابردووشدا بە دەستگیركردنی یاساشكێنان جارێكی تر سەلماندتان كەس لەسەروو یاساوە نییە، بۆ ئەمەش سوپاس و پێزانینتان ئاڕاستە دەكەم.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە ئارامی و سەقامگیریی هەرێم كرد و وتی، بە هەمووشێوەیەك رووبەڕووی تیرۆریستان دەبینەوە و رێوشوێنە ئەمنییەكان توندتر دەكەینەوە. ئارامی و ئاسایشی كوردستان هێڵی سوورە و بەهەموو شێوەیەك دەیپارێزین.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









