
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەراورد بە مانگی ڕابردوو نرخی زەیتی زەیتوون لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبووەتەوە، بە وتەی بەڕێوەبەری كارگەیەكی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون، بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی زەیتوون نرخی زەیتەكەی بەڕێژەی %25 بەرز بووەتەوە هاوكات لەناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمەوە دەستدەكەنەوە بە بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون.
پەیام سەیوان، بەڕێوەبەری كارگەی زەیتی ڕاسان بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە ئێمە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەم دەستدەكەین بە بەرهەمهینانی زەیتی زەیتوون، چونكە لەو كاتەدا جوتیاران و خاوەن باخە زەیتوونەكان بەرهەمەانیان دەهێنن بۆ كارگەكەمان، هاوكات لە ساڵی رابردوودا بەرهەمی زەیتوون زۆر كەم بوو بەراورد بە ساڵانی ڕابردووتر، هەر ئەمەش وایكرد كە نرخی زەیتی زەیتوون بەرز ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پێشتر لیترێك زەیتی زەیتوونمان بە نزیكی 10 هەزار دینار دەفرۆشت بەڵام لە ئێستادا هەر لەناو كارگەكە نرخەكەی بۆ 13 هەزار دینار بەرز بووەتەوە، بەڵام ئەم نرخانە لە بازاڕدا زیاتر بەرز بوونەتەوە چونكە ئەو دووكانانەی كە زەیتی زەیتوون دەفرۆشتن دەیانەوێت قازاجێكی زیاتر بكەن، هاوكات ئەو جۆرە زەیتی زەیتوونانەشی كە لەدەرەوە هاوردە دەكرێن ئەوانیش نرخەكانیان بۆ زیاد لە %25 بەرز بووەتەوە ئەوەش پەیوەندی بەو بەرز بوونەوەی نرخەوە هەیە كە زۆرێك لە كاڵاو خۆراكەكانی گرتووەتەوە لەبازاڕەكانی جیهاندا.
بەڕێوەبەری كارگەی زەیتی ڕاسان ئەوەشی خستەڕوو، كارگەكەمان لەتوانایدا هەیە بڕی 100 هەزار لیتر زەیت لەكۆگاكانیدا هەڵبگرێت، بەڵام بەرز بوونەوەی نرخی زەیتی زەیتوون لەكارگەكەی ئێمە پەیوەندی بە بەرز بوونەوەی نرخی سوتەمەنییەوە نییە چونكە كارگەكەكان بە سوتەمەنی كارناكات بەڵكوو تەنها پێویستمان بە كارەبا هەیە بۆ كارپێكردنی، بۆیە بەرز بوونەوەی نرخەكان تەنها پەیوەندی بە كەمبوونەوەی بەرهەمی زەیتوونەوە هەیە و جارێ ناشزانین بەرهەمی ئەمساڵ چۆن دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








