بڕیاره‌كه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بازاڕى نووسینگه‌كانى خانووبه‌ره‌ى بووژاندووه‌ته‌وه

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
خاوه‌نى نووسینگه‌یه‌كى خانووبه‌ره ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان بووه‌ته هۆكارى دروستكردنى جوڵه له بازاڕى زه‌ویی یاسایی.
هه‌فته‌ى پێشوو بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا رێكاى حزبى تووند بگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر كادیرێكى حزبى كه پێگه‌ى خۆى به‌كاربهێنێت به مه‌به‌ستى مامه‌ڵه‌كردنى نایاسایی به موڵ و زه‌وى و زاره‌وه.
سالار محەمەد، خاوەن نوسینگەی میران بۆ كڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی لە سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “پێشتر بەشێكی زۆری نووسینگەكان چەند جۆرە مامەڵەیەكیان بە كڕین و فرۆشتنی زەوی دەكرد، بە نمونە زەوی هەیە تەنیا فۆڕمی هەیە، زەوی هەیە هیچ بەڵگەیەكی فەرمی نییە و دەستاودەستی پێدەكرێت، زەویش هەیە لە بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرە تۆمارە و تاپۆی هەیە. پێشتر زۆرتر مامەڵە بەو زەویانەوە دەكرا كە هیچ نوزسراوێكی فەرمیان نەبوو، چونكە نرخیان هەرزان بوو، بە نمونە ئەگەر زەوییەكی 200 مەتری تاپۆ بە 80 هه‌زار دۆلار بوایە ئەوا زەوییەكی بێ تاپۆی 200 مەتری بە 20 هه‌زار دۆلار كڕین و فرۆشتنی پێوەدەكرا”.
وتیشى: “لەدوای بڕیارەكه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بۆ راگرتنی مامەڵەكردن بە زەوی نایاسایی و گێڕانەوەی زەوییە دەستبەسەرداگیراوەكان، لە ئێستادا كڕین و فرۆشتن بە زەوی یاسایی ئەوانەی كە تاپۆیان هەیە زۆر زیادیكردووە و هاووڵاتیان كەمتر ڕوو لە كڕینی زەوی نایاسایی دەكەن”.
به وته‌ى ئه‌و خاوه‌ن نووسینگه‌یه‌ى خانووبه‌ره، “هاووڵاتییان ئێستا دەزانن هیچ ئەنجامێكی نییە و موڵكی گشتییە و داگیركراوە، بۆیه ئه‌و زه‌وییانه ناكڕن، هاوكات ئەوانەشی كە پێشتر مامەڵەیان بەو زەویانەوە كردووە رووبەڕووی زۆر كێشە و گرفت بوونەتەوە، چونكە زەوی واهەبووە چوار جار كڕین و فرۆشتنی پێوە كراوە و دیاریش نییە كێ خاوەنی راستەقینەیەتی لەمه‌شدا هەر خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت زیانی بەركەوتووە و كۆمه‌ڵێك كەسی دەست رۆیشتوو قازانجیان كردووە”.
ئەو خاوەن نووسینگه‌یه “پشتگیرى خۆى بۆ بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌ربڕى” و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “ئێمە بەهەموو توانامانەوە پشتگیری لەو بڕیارەی سەرۆك بافڵ دەكەین، چونكە نووسنگەكانی ئێمەش تەنیا كاری كڕین و فرۆشتن بە زەوی و خانووی یاسایی دەكەین و جموجوڵێكی باشیش كەوتووەتە بازاڕی كارمانەوە، بە دڵنیاییەوە ئەمە لەداهاتوودا زیاتر كاریگەرییەكانی دەردەكەوێت دوای ئەوەی كە هاووڵاتییان دڵنیابوونەوە كە مامەڵەكردن بەزەوی نایاسایی هیچ گەرەنتییەكی نییە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








