لەبارەی بەردەوامی دابەشكردنی بەشەخۆراك دڵنیایی دەدرێتە هاووڵاتیان

كۆگایهكى ئارد | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات پرۆسەی دابەشكردنی بەشەئارد و خۆراكی هاووڵاتیان بەردوامی هەیەو دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان كە تاكۆتایی ئەمساڵ بڕی پارەی پێویست دابینكراوە بۆ كڕینی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان، هاوكات بۆ ماوەی ساڵێك پێویستیمان بە 750 هەزار تۆن گەنم دەبێت، لەمساڵدا بڕی زیاد لە 320 هەزار تۆن گەنممان لە جوتیارانی هەرێم وەرگرتووە و ئەو بڕەگەنمەش بەشی پێنج مانگی بەشەئاردی هاووڵاتیان دەكات.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی دابەشكردنی بەشەئاردی هاووڵاتیان بەردەوامی هەیە و لە ئێستادا لەلایەن بریكارەكانی خۆراكەوە دەستكراوە بەدابەشكردنی بەشە ئاردی هاڵاووتیان، هاوكات ، ئەو گەنمەی ئەمساڵ لە جوتیارانی هەرێمی كوردستانمان وەرگرتووە سەرجەمی بۆ بەشە ئاردی پارێزگاكانی هەرێم كوردستان بەكار دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گەنمەی ئەمساڵ لەجوتیارانی هەرێم وەرگیراوە بریتییە لە بڕی 322 هەزار تۆن گەنم، ئەو بڕەش بەشی پێنج مانگی بەشە ئاردی هاووڵاتیانی هەرێم دەكات هەروەها ساڵانە پێویستمان بە 750 هەزار تۆن گەنم هەیە بۆ 10 بەشە ئاردی هاووڵاتیانی پارێزگاكان هەرێم، هاوكات ئەو كورتهێنانەی لە گەنم هەیە، حكوومەتی عێراق بۆخۆی پڕیدەكاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان كە تاكۆتایی ئەمساڵ بڕی پارەی پێویست دابینكراوە بۆ كڕینی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان، تائێستاش توانیومانە شەش بەشە خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكەین و سەرقاڵی دابەشكردنی حەوتەم بەشەخۆراكی هاووڵاتیانین.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









