
مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
تادێت نرخی مریشك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ڕوو لە دابەزینی زیاتر دەكات، بەجۆرێك بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو هەر كیلۆیك مریشك نزكیەی سێ هەزار دینار دابەزیوە و لە پێنج هەزار دینارەوە بۆ هەزار و 900 دینار دابەزیوە، بەوتەی دووكانەكانی مریشک فرۆشتن لە ئێستادا لەهەمووكات زیاتر بازاڕیان هەیە ئەوەش بەهۆی دابەزینی نرخی مریشكەوە.
ئارام جەلال، یەكێك لەخاوەنی دووكانی مریشك فرۆشتن لە هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی مریشكی زینوو بەردەوام ڕوو لە دابیزن دەكات بە جۆرێك ئەمڕۆ نرخی كیلۆیك مریشی گەورەمان بە هەزار و 900 دینار فرۆشتووە ئەوەش نزمترین ئاستی نرخی مریشكە بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو كە نرخی كیلۆیك مریشك گەیشتە نزیكەی پێنج هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی دابەزینی نرخی مریشك بازاڕمان زۆر باش بووە و ڕۆژانە ئەو مریشكەی لە دەواجینەكانەوە دەیهێنین سەرجەمیان دەفرۆشین، بەڵام كاتێك نرخی مریشك گەیشتە پێنج هەزار دینار هاووڵاتیان كەمتر ڕوویان لە كرشینی مریش دەكرد بەجۆرێك ڕۆژی واهەبوو تەنها پێنج تا شەش مریشكمان فرۆشتووە بەڵام ئەمڕۆزیاد لە 45 مریشكمان فرۆشتووە و دوكانەكەشمان مریشكی تێدا نەماوە.
هەرزان بوونی نرخی مریشك لەكاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو نازم عبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند كەلەدوای جەژنی قوربانی ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 15 ملیار دینار زیان بەر پرۆژەكانی بەرهەم هێنانی پەلەوەركەوتووە، ئەوەش بەهۆی لەبیركردن و پشتگوێخستنی ئەم كەرتە لەلایەن حكومەتەوە دەرخەری ئەو راستیەیە گرنگی و هاندانی نیە بۆ بەرهەمی ناوخۆی هیچ بەرپرسیارێتیەك لە ئەستۆ ناگرێت ئەمەش ماڵوێرانی هەزاران خێزانبەدوای خۆیا دێنێت
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









