پەرلەمانتارێكی عێراق: ئەوەی ڕوودەدات پیشهاتێكی مەترسیدارە و قەیرانەكان بەرو ئاڵۆزی زیاتر دەچن

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەو دۆخەی لە عێراق دەگوزەرێت خەریكە دەگاتە بنبەست ئەوەش هێندەی دیكە مەترسی لەسەر ئایندەی دۆخی سیاسی لە عێراق دروستكردووە و مەترسی ڕاستەقینەش بۆ سەر دامودەزگا دەستوریەكانی عێراق دروست بوون، چونكە ڕۆژ لەدوای رۆژ قەیرانەكان زیاتر قوڵدەبنەوە.
دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دۆخەی لە عێراق دەگوزەێت سەرچاوەی لەوەوەگرتووە كە متمانە لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی وڵاتەکە بەرو لاوازی و نەمان چووە، هەر ئەمەش وایكردووە كە كێشەوگرفتەكان ڕۆژانە زیاتر قوڵببنەوە لە نێوان لایەنە سیاسییەكان و دواجار گەیشتووینە دۆخێك كە پێشهاتێكی مەترسیدار چاوەڕێی عێراق دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەهۆی ئەو دۆخە سیاسییە ناسەقامیگرە ناڕوونەی كە لە عێراق دەگوزەرێت، مەترسی ڕاستەقینەش بۆ سەر دامودەزگا دەستوریەكانی عێراق و تەنانەش هاووڵاتیانی عێراقیش دروستبووە، بەو هیوایەی نەگاتە ئاستی پێكدادان و توندوتیژی، چونكە دواجار هەموولایەك دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ كیشەو گرفتەكانیان چارسەر بكەن.
ئەو پەرلەمانتارە كوردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارین كەلایەنە بەرپرسەكان بەوپەڕی دڵسۆزیەوە هەست بە مەترسییەكانی ئەم قۆناغە بكەن و گەلانی عێراق لەم قەیرانانە ڕزگاربكەن، چونكە هەرخودی ئەو لایەنە سیاسیانەن بوونەتە هۆی دروستبوونی ئەو كێشەو گرفتانەی ئێستا لە عێراق دەگوزەرێن، ئەگەریش ئەم دۆخە بەردەوامی هەبێت دواجار هەر خەڵكی عێراقە دەبێت باجەكەی بدەن.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









