
فازڵ نەبی
SNN
فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، به‌غداد له‌ساڵی 2021 ته‌نها چوارجار 200 ملیار دینارەکەی ناردووه بۆ هەرێم، هەروەها له‌ساڵی 2022 ته‌نها سێ جار ناردوویەتی.
دەشڵێت، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە 200 ملیاره کە كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، هه‌رێم توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی كۆتایی به بودجه‌ی خۆی موچه‌ی خه‌ڵک بدات، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان چاكسازی بکات له بنه‌ڕه‌تدا پێویستییان به به‌غداد نابێت و خۆیان ده‌توانن پشت ببه‌ستن به‌خۆیان و موچه‌ی خه‌ڵكیش بده‌ن.
لەبارەی ئەوەی ئایا حکومەتی کاربەڕێکار دەتوانێت 200 ملیارەکە رەوانەی هەرێم بکات، فازڵ نەبی ئاشکرای کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی هه‌یه به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه حكومه‌ت مافی هه‌یه پشت ببه‌ستێت به بودجه‌ی ساڵی پێشووتر له‌و ساڵه‌ی كه بودجه‌ی نییه، به‌ڵام به‌مه‌رجێک ته‌نها دووشت ده‌توانێت خه‌رج بكات، یه‌كێكیان خه‌رجی ته‌شغیلی-به‌كاربردن ئه‌وه‌ی كه خه‌رج كراوه له‌ساڵی 2021 ده‌توانێت ئه‌وه له 2022 خه‌رج بكات، دووه‌م، ئه‌و پرۆژانه‌ی كه به‌رده‌وامن، چونكه پرۆژه هه‌یه به ساڵێک ته‌واو نابێت پێویستی به دوو بۆ سێ ساڵه.
لەبارەی ئەوانەی لە ساڵی 2021 دامەزراون، فازڵ نەبی وتی، دوای 2021 كۆمه‌ڵێک خه‌ڵک دامه‌زرا ئه‌و خه‌ڵكانه (تخصیصات) یان نییه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی هه‌تا ساڵی 2021 دامه‌زراون هیچ كێشه‌یان نییه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه له 2021 دامه‌زراون له 2022 بۆ 2023 هه‌ردووكیان كێشه‌ی مووچه‌یان بۆ دروست ده‌بێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
21كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









