
ئاڵاى ئێران و عێراق | فۆتۆ: IRNA
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، جێگرى وه‌زیرى ناوخۆى ئێران بۆ كاروبارى ئاسایشى سنووره‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆى خراپى و ئاڵۆزى دۆخى عێراقه‌وه بڕیارماندا ته‌واوى سنووره وشكانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته دابخه‌ین، وتیشى: “داوا له هاووڵاتییانمان ده‌كه‌ین سه‌ردانى عێراق نه‌كه‌ن”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ى ئاب، ماجید میرمحه‌مه‌د، جێگرى وه‌زیرى ناوخۆى ئێران بۆ كاروبارى ئاسایشى سنووره‌كان رایگه‌یاند، “به‌هۆى خراپى و ئاڵۆزى دۆخى عێراقه‌وه بڕیارماندا ته‌واوى سنووره وشكانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته دابخه‌ین و جوڵه‌ى بازرگانى بوه‌ستێنین”.
وتیشى: “دوو گه‌شتمان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف رێكخستووه تاوه‌كو له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌وه ته‌واوى زیاره‌تكارانى ئێران بگه‌ڕێنینه‌وه وڵات كه به‌شێكى زۆریان له فڕۆكه‌خانه گیرییان خواردبوو”.
قسه‌كانى ماجید میرمحه‌مه‌د له‌كاتێكدایه تووندوتیژییه‌كان پێده‌نێنه رۆژى دووه‌میانه‌وه و به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، “تاوه‌كو ئێستا 23 كه‌س كوژراون و زیاتر له 350 كه‌سیش برینداربوون”.
له‌دواى په‌یامه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در بۆ كشانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یی له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق لایه‌نگرانى پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ دووشه‌ممه 29ى نیسان، رژانه سه‌ر شه‌قام و گرژى دروستبوو، پاشان گرژییه‌كان گۆڕان بۆ پێكدادانى سه‌ربازى و تا ئێستاش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆ له‌نێوان چه‌كدارانى سه‌رایا سه‌لام و هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق به‌رده‌وامى هه‌یه.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









