لەمساڵدا زیاد لە 100 بیری ئاو لە هەولیر وشكیان كردووە و مەترسی نەمانی ئاوی ژێزەوی دەكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەكات تادێت مەترسییەكانی كەمئاوی لە هەولێر و دەروبەری ڕوو لە زیادبوون دەكات، بە جۆرێك ئاستی ئاوی ژێر زەوی لەهەندێك ناوچە 650 مەتری تێپەڕاندووە و هاوكات 100 بیری ئاویش وشكیان كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام ژمارەی دانیشتووان و پرۆژەكان زیاد دەكات بەڵام هیچ پلانیكی ستراتیژی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی نەگیراوەتە بەر.
عەبدولڕِەحمان موهەندیس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: مەترسییەكانی كەمئاوی لە هەولێر تادێت زیاتر دەبن، بەڵام حكومەت هیچ پلانێكی ئەوتۆی نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسیانە جگە لەوەی هەڵساوە بە لێدانی چەند بیرێكی نوێ كەئەوەش جارێكی دیكە مەترسین لەسەر كەمبوونەوەی زیاتری ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە سنوری پارێزگای هەولێر.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا لەهەندێك ناوچەی هەولێر ئاستی ئاوی ژێر زەوی بۆ زیاد لە 650 مەتر دابەزیوە، ئەوەش ڕێژەیەكی مەترسیدارە، لەگەڵ ئەوەشدا لەمساڵدا زیاد لە 100 بیری ئاو وشكیان كردووە ان زیاتر قوڵراون یاخود بری نوێ لە جێگەیان لێدراوە، ئەوەش چارەسەری كەمئاوی ناكات لە هەولێر چونكە پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ كە ئاوی لە %40ی دانیشتووانی هەولیر دابینەدەكات زوو زووو دەشكێت و دەبێت پرۆژەی ئاوی ئیفراز چوار جێبەجێبكرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلەئێستادا هەزار و 250 بیری ئاو لە شاری هەولێر و دەوروبەری لێدراون كاركردن لە لێدانی 138 بیری دیكەش بەردەوامی هەیە، هەروەها لەكۆی 142 پڕۆژەی وەبەرهێنان كە 100 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە خۆدەگرن بەشی هەرەزۆریان پشتیان بەبیرو ئاوی ژێرزەوی بەستووە خاوەنی پڕۆژەكانیش لە دەرەوەی پلان و شارەوانی مامەڵەیان كردوە و زیانێكی زۆریان لەئاوی ژێروەوی هەولێرداوە ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر لە ئاستێكی زۆر مەترسیداردایە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11 خولهك لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









