لەژێر فشاری دەرچووانی زانكو پەیمانگاكاندا دامەزرانی 132 كەس ڕاگیرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی دوو ڕۆژە دەرچووانی بەشێك لە زانكۆ و پەیمانگاكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دەستیان بە گردبوونەوە و ناڕەزایەتی كردووە لەبارەی شایستە نبوونی بەشێك لەوانەی ناویان بۆدامەزراندن دەرچووە، ئەمڕۆ قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە هاتنە ناو خۆپیشاندەران و دڵنیایی پیدان كە ئەو دامەزراندنە پێداچوونەوەی پێدادەكرێت و یەكشەممە لیژنەیەكی وەزارەتی تەندروستی دێنە هەڵەبجە.
نوخشە ناسیح، قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ماوەی دوو ڕۆژە بەشێك لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە ناویان دەرنەچووە لە پرسەی دامەزراندنی 132 كەس بۆ كەرتی تەندروستی هەڵەبجە دەستیان بە ناڕەزایەتیكردووە و پێیان وایە كە ڕەچاوی خاڵبەندی و پێوەرەكانی دامەزراندن نەكراوە بۆ ئەومەبەستەش لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دەستیان بە گردبوونەوە كردبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ بەدەمەوەچوونی داواكاری ئەو دەرچووانەی زانكۆو پەیمانگاكان ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی ئەو دەرچووانەم كرد، بەلچێنی ئەوەمان پێدان كە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی گفتوگۆیان كردووە و نیگەرانی ئەوانیان گەیاندووە بە وەزارەتی تەندستی بۆ ئەومەبەستەش وابڕیارە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووو لە وەزرەتی تەندوستییەوە لیژنەیەكی تایبەت بەو پرسە بێنە پارێزگای هەڵەبجە.
قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوشی خستەڕوو، دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكانمان دڵنیاكردووەتەوە كە وەزارەتی تەندروستیمان ئاگااركردووەتەوە كە كار بەو لیستە نەكات كە وەك ناوی دامەزراون ڕاگەیەندراون تا ئەوكاتەی لیژنەكەیان دێتە هەڵەبجە و گوێ لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت و پێداچوونەوە بە خاڵبەندی دامەزراندیان دەكریت بەجۆرێك كە پرۆسەكە بەشیچوەیەكی دادپەروەرانە ئەنجام بدرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









