
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەكردنی شیش و ئاسن لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا نرخی شیش و ئاسن و كەرەستەكانی دیكەی خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان دابەزینی بەرچاوویان بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك نرخی تۆنێك شیشی مسەلەحی سلێمانی لە میلۆنێك و 360 هەزار دینارەوە بۆ یەك ملیۆن دینار و تۆنێك شیشی ئێرانی لە ملیۆنێك و 150 هەزار دینارەوە بۆ 830 هەزار دینار دابەزیون.
ئەمین محەمەد، خاوەنی دووكانی فرۆشنی كەرەستەكانی خانووبەرە بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو گۆڕنكارییەكی زۆر بەسەر نرخی كەرەستەكانی بیناسازی و خانووبەرەدا هاتووە، بەتایبەت نرخی ئاسن و شیش دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە، ئەمەش وایكردووە كە جموجوڵێكی زیاتر لە دروستكردنی بیناو خانوو بێتە ئاراوە بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش سێ مانگ نرخی تۆنێك شیشی مسلەح لە جۆری سلێمانی بە ملیۆنێك و 360 هەزار دینار دەفرۆشرا، بەڵام لە ئێستادا نرخی هەمان ئەو تۆنە شیشە لە جۆری سلێمانی بە یەك ملیۆن دینار دەفرۆشرێت واتە لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا 360 هەزار دینار لە نرخەكەی دابەزیوە، هاوكات تۆنێك شیشی ئێرانی لە ملیۆنێك و 150 هەزار دینارەوە دابەزیوە بۆ 830 هەزار دینار، هەروەها گۆڕانكاریش لە كەرەستەكانی دیكەی خانووبەرە هاتووتە ئاراوە تەنها نرخی بلۆك و گەچ بە بەرزی ماوەتەوە كە لەناوخۆی هەرێم بەرهەمدەهێندرێن.
بەوتەی ئەو خاوەن دووكانە هۆكاری دابەزینی ئەو نرخانەی كەرەسەتەكانی بیناو خانووبەرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە لایەك حكومەت باجی لەسەر هاوردەكردنی ئاسن و شیش و كەرەستەی خانووبەرە هەڵگرتووە لەلایەكی دیكەشەوە، هاووڵاتیان بەهۆی دۆخی داراییانەوە كەمتر دەتوانن دەستبكەن بە دروستكردنی خانووبەرە بەڵام لە ئێستادا جوڵەیەك دروستبووە لە دروستكردنی خانووبەرە بەهۆی گۆڕانكاری لەنرخی كەرەستەكانی خانووبەرە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









