“ئەوانەی بەناوی ڕۆژنامەنوسەوە دەنگی بەرپرسان بڵاودەكەنەوە، پێچەوانەی هەموو ئەخلاقێكی كاری ڕۆژنامەوانییە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەیەكە كۆمەڵێك كەس بەناوی ڕۆژنامەنوس و چالاكوان كە دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپان پەیوەندی بە بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسایەتییە دیارەكان و تەنانەت مامۆستایانی ئاینیشەوە دەكەن و دەنگەكانیان تۆماردەكەن و لەكاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان پرسیاری ناشایستە و دوور لەهەر كارێكی ڕۆژنامەوانی لەو كەسانە دەكەن و دواتر دەنگەكان بڵاودەكەنەوە بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆش دەڵێت”ئەوانەی بەناوی ڕۆژنامەنوسەوە دەنگی بەرپرسان تۆماردەكەن و بڵاوی دەكەنەوە، پێچەوانەی هەموو ئەخلاقێكی كاری ڕۆژنامەوانییە”
دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بە SNNی ڕاگەیاند: بەگویرەی یاسا بەركارەكان هەموو ڕۆژنامەنوس و چالاكوانێك كە بەراستی پیشەی ڕۆژنامەنوس بێت مافی ئەوەی هەیە كە پەیوەندی بەهەر كەس و لایەنێك بكات بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو بابەتەی كە دەیەوێت زانیاری لەبارەوە وەربگرێت، هاوكات پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی كەسی بەرامبەر ئەو زانیارییانەی كە وەریانگرتووە لە تۆماركردنی دەنگ دەتوانن بڵاوی بكەنەوە، بەڵام ئەگەر كەسی بەرامبەر ڕازی نەبوو بەبڵاوكردنەوەی ئەو دەنگە یاخود ئەو زانیارییە پێویستە ئەو ڕۆژنامەنوسە ئەو كارە نەكات و نابێت بڵاوبكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر زانیارییەك یاخود دەنگێكی تۆمار كراو بڵاو بكرێتەوە و ڕەزامەندی كەسی بەرامبەر لەسەر نەبوو ئەوا پێچەوانەی كاری یاسی ڕۆژنامەنوسی و هەروەها پێچەوانەی یاسای سزادانی عێراقیشە، بۆیە ئەوەی ئێستا هەیە ماوەیەكە كۆمەڵێك كەس بەناوی ڕۆژنامەنوس و چالاكوان هەڵدەستن بە تۆماركردنی دەنگی بەرپرسان و كەسایەتییە دیارەكانی هەرێمی كوردستان و دواتر بڵاوكردنەوەی دەنگەكانیان ناگونجێت لەگەڵ پیشەیی بوونی كاری ڕۆژنامەنوسی.
بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئێستا هەیە بۆ ئامانجی تەشهیركردن و شكاندنی كەسایەتی ئەو كەسانەیە كە پەیوەندییان پێوەدەكرێت و دواتر لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەنگەكانیان بڵاودەكرێتەوە ئەمە پێچەوانەی هەموو ئەخلاقێكی كاری ڕۆژنامەنوسییە و پێچەوانەی یاسابەركارەكان و عورف و عاداتی كۆمەڵگاشە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









