“ئەوەی ئێستا بەناوی ڕۆژنامەنوسەوە دەكرێت دەبێت بەری لێبگیرێت

سەندیکای رۆژنامەنوسان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات كاری ڕۆژنامەوانی ئیتیك و پرەنسیپی تایبەت بەخۆی هەیە، ناكرێت هەر كەسێك هەستێت مۆبایلێك بگرێت بەدەستییەوە و بەناوی ڕۆژنامەنوسەوە كاری بكات، بۆیە ئەوەی ئێستا بەناوی كاری ڕۆژنامەنوسییەوە دەكرێت بە تۆماركردنی دەنگی بەرپرسان و بلاوكردنەوەی بەبێ پرس و ڕەزامەندی، ناشیرینكردنی كاری ڕۆژنامەوانییە و دەبێت بەری پێبگیرێت.
ئەنوەر حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەهەموو وڵاتێك كاری ڕۆژنامەوانی ئیتیكی تایبەت بەخۆی و پرەنسیپ و كۆمەڵێك یاساو ڕێسای هەیە كە دەبێت هەمووان پێوەی پابەندبن، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە هەرێمی كوردستان كار بەیاسای كاری ڕۆژنامەوانی ناكرێت و هەركەسێك هەڵدەستێت خۆی بە ڕۆژنامەنوس دەناسێنێت ئەمەوایكردووە جۆرێك لە فەوزا لە میدیای كوردی و كاری ڕۆژنامەوانی دروستببێت و زیاد لە 15 هەزار كەس خۆیان بە ڕۆژنامەنوس بزانن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا ڕوودەدات و بووەتە دیاردە كۆمەڵێك كەس بەناوی ڕۆژنامەنوسەوە دەنگی بەرپرسان و كەسایەتییەكان تۆماردەكەن و دواتر بەبێ پرس و ڕاو ڕەزامەندی خۆیان لە سۆشیال میدیا بڵاویدەكەنەوە، ئەمە دوورە لەهەر كارێكی ڕۆژنامەوانی و مەبەست لەوكارەیان بۆ تەشهیر و ناشیرینكردنی ئەو كەسو كەسایەتییانەیە كە پەیوەندییان پێوەدەكرێت.
ئەو ئەندامی ئەنجومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە لەهەریمی كوردستان چۆن زۆرێك لە كایەكانی ژیان شێواون بەهەمان شیوەش خەریكە كاری میدیا و ڕۆژنامەوانیش تەواو بشێوێت، بۆیە دەبێت بەرلەم جۆرە مامەڵانە بگیرێت كە بەناوی كاری ڕۆژنامەوانییەوە دەكرێت و دەنگی بەرپرسان تۆماردەكرێت و بێپرس بڵاویدەكەنەوە ئەگەر بەر بەوكارانە نەگیرێت، هێندەی دیكە دۆخە بەرەو شێواوی دەچێت و هیچ بەهایەك بۆكاری ڕۆژنامەوانی نامێنێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









