“کێشەمان نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵکو کێشەی ئێمە گەرەنتیکردنی بودجە و شایستە داراییەکان و مافە دەستورییەکانه”

كۆبوونهوهى قوباد تاڵهبانى و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵات | Azhe Omar
SNN
جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم رایدهگهیهنێت، کێشەمان نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵکو کێشەی ئێمە گەرەنتیکردنی بودجە و شایستە داراییەکان و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سهرۆكى حكومهتى ههرێمى کوردستان لەگەڵ باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵات کۆبووەوە و تیایدا دواپێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و گازیان تاوتوێ کرد.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە 7ی ئەیلول، بەڕێوەچوو و تیایدا ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئامادە بوو، باس لە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و گاز و بودجە کرا. جێگری سهرۆكى حكومهتى ههرێم لەگەڵ روونکردنەوەی ناوەڕۆکی ناکۆکییەکان و بە ئاماژەدان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی رایگەیاند ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئەوەدانییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵكو کێشەی ئێمە گەرەنتیکردنی بودجە و شایستە داراییەکان و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانە. داواشیکرد ئەمریکا لەمبارەیەوە زیاتر هاوکاربێت لە چارەسەرکردنی دەستورییانەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و دواین پێشهاتە سیاسییەکانی بەغدا کرا. هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان لەڕێی گفتوگۆی نیشتمانییەوە کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکەن و خۆیان بە دووربگرن لە هەر لێدوان و هەڵوێستێک کە ناکۆکی و بارگرژییەکان قوڵتر بکاتەوە.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا باسی هەنگاوەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێم کرا و تیایدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە حکومەتی هەرێم پێداگرە لەسەر ئەوەی پرۆسەی چاکسازی لەهەموو سێکتەرەکاندا هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ بکات و ئاماژەی بەوەشدا کە لەماوەی رابردوودا سەرباری گرفت و بەربەستەکان حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک هەنگاوی گرنگی ناوە. داواشیکرد ئەمریکا وەکچۆن لە ماوەی رابردوودا هاوکار و پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بووە لە پرۆسەی چاکسازیدا، بۆ لەمەودواش لە هاوکارییەکانی بەردەوام بێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









