
دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
37 په‌رله‌مانتارى هه‌رێمى كوردستان واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه و داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستبه دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى بكات له‌كاتێكدا كه نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى گه‌یشتووه‌ته 270 هه‌زار دینار.
ئاری ئەحمەد، خاوەن دوكانی فرۆشتنی نەوت و سووتەمەنی له سلێمانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى ئه‌یلول، بە SNNی راگەیاند، “زیاد لە هەفتەیەكە نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی لە نزیكەی 270 هەزار دینار جێگیرە بووه و ناشزانین لە داهاتوودا نرخەكەی دادەبەزێت یاخود زیاتر بەرزدەبێتەوە، چونكە ئەگەر حكومەت نەوت دابەشبكات بەدڵنیاییه‌وه نرخی نەوت دادەبەزێت و ئەگەریش نەوت دابەشنەكرێت نرخەكەی زۆر زیاتر لەوەی ئێستا هەیە بەرزدەبێتەوە. پێدەچێت هەر بەشی هاووڵاتیانیش نەكات، چونكە لەئێستادا بڕێكی كەم نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕەكاندا هەیە”.
هاوكات له نووسراوێكدا كە واژووی 37 پەرلەمانتاری لەسەرە ئەوە هاتووە، “پاڵپشت بە ماددەی 66 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، داوادەكەین بە دانانی كێشەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی ماڵان لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمان بە ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەكان بەمەبەستی گفتوگۆی كێشەكانی هاووڵاتییان و روونكردنەوە و پلانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا بۆ وەرزی زستان”.
پێشتریش لە ڕاپۆرتێكی SNN ئەوەخرابوویە ڕوو، “ئەگەری دابەشنەكردنی نەوتی سپی ماڵان، گرانبوونی نەوتی سپی ماڵان و كەمبوونەوەی غاز، مەترسی داربڕینەوەی دارسانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت ئەوەش دواجار تێكدانی ژینگە و سروشتی كوردستانی لێدەكەوێتەوە”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند،” “حكومه‌تى هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌مه ده‌نا چۆن ده‌كرێت شتێك پێویستى خۆتى لێپڕنه‌كه‌یته‌وه بینێریته ده‌ره‌وه تاوه‌كو ئه‌وه‌نده نرخه‌كه‌ى به‌رزبێته‌وه”.
به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، “ئه‌گه‌ر خێزانێك داهاته‌كه‌ى یان مووچه‌كه‌ى 370 هه‌زار دیناربێت مانگانه پێویسته كۆى داهاته‌كه‌ى بدات به یه‌ك به‌رمیل نه‌وت. ئه‌ى ئه‌و خێزانه چى ئه‌توانێت بكات دواى ئه‌وه به‌چى بژى”!
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









