دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لە سلێمانی گۆڕانكاری بەسەرداهات

خانەنشینی
SNN-عەلی حەمە سەعید
جیاواز لەمانگەكانی ڕابردوو كە لەكاتی دابەشكردنی مووچە قەرەباڵغییەكی زۆر لەسەر بانكەكان دروستدەبوو فشاری زۆریش لەسەر كارمەندانی بانكەكان دروستدەبوو نەدەتواندرا كارەكانیان ڕایی بكەن، بەڵام بەهۆی جێبەجێكردنی سیستەمێكی نوێ و دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لە چەند مۆڵێكی شاری سلێمانی ئەو قەرەباڵغییە كۆتایی هات و تاكۆتایی ئەمساڵیش سەرجەم خانەنشینان بەم شێوەیە مووچە وەردەگرن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو لەدرێژەی بەدواداچوونەكانی خودی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی خانەنشینان و نەهێشتنی قەرەباڵغی لەسەر بانكەكان، لەم مانگەوە سیستەمی دابەشكردنی مووچە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، بەجۆرێك خانەنشینان بەگوێرەی زنجیرەی سەر ناسنامەی خانەنشینییەكەیان دابەشكراون بەسەر چەند مۆڵێكدا و بەگوێرەی باركۆدێك كە پێیان دراوە مووچەكانیان وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سنووری پارێزگای سلێمانی 86 هەزار خانەنشین ناویان تۆماركراوە، لەم مانگەدا ڕێژەیەكی باشیان جیاكراونەتەوە و بەو سیستەمە مووچە وەردەگرن، هاوكات ئەوانەشی كە لە بانكەكان مووچە وەردەگرن بەهەمان شێوە قەرەباڵغی لەسەر بانكەكان نەماوە و بەئاسانی مووچەكانیان وەردەگرن ئەم سیستەمەش بووەتە جێگای ڕەزامەندی خانەنشینان.
ئەو بەرپرسەی بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی سەرجەم خانەنشینان لەبەردەستدایە و تیمەكانیشمان سەرقاڵی ئەوەن كە تاكۆتایی ئەمساڵ بەم سیستەمە نوێیە مووچەی خانەنشینان دابەشبكرێت و تەنانە سیستەمە بەجۆرێك لێدەكرێت خانەنشینان بەدڵی خۆیان لەكوێ بیانەوێت دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن ئەوەش بەهۆی بەكارهێنانی سیستەمێكی ئەلیكتۆنیەوەیە كە بە بانكەكانەوە بەستراوەتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









