عەبدولرەحمان موهەندیس:حكومەت حەزی لەوەیە كۆمپانیایەكی بێگانە كێشەی كەمئاوی هەولێر چارەسەر بكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەكات لەمساڵدا زیاد لە 100 بیری ئاو لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری وشكیان كردووە ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەندێك ناوچە بۆ زیاد لە 650 مەتر دابەزیوە، لەبری ئەوەی حكومەت بیر لەچارەسەری ڕیشەی بكاتەوە حەزی لەوەیە كۆمپانیایەكی بێگانە یان خێرخوازێك بێت گرفتەكە چارەسەر بكات، ئەوەیش لەڕێگەی جێبەجێكردنی ئیفراز چوار دەكرێت.
عەبدولرەحمان موهەندیس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەSNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا بەگشتی هەولێر گرفتی كمی ئاوی هەیە، پێویستی بە پرۆژەیەكی ستراتیژی هەیە بۆ ڕزگاركردنی هەولێر لەگرفتی كەمئاوی ئەوەیش جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی ئیفراز چوارە، كە پێویستی بە نزیكەی 800 ملیۆن دۆلارە بۆ جێبەجێكردنی بەلام حكومەت ئەوە ناكات و حەزی لەوەیە كۆمپانیایەكی بیگانە یان خێرخوازێك بێت بە قەرزی درێژخایەن ئەو پرۆژەیە جێبەجێبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەمساڵدا زیاد لە 100 بیر لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری وشكیان كردووە، ئاستی ئاوی ژێر زەویش لە هەندێك ناوچە گەیشتووەتە زیاد لە 650 مەتر، لەگەڵ ئەوەشدا پرۆژەكانی ئاو لە ئیفراز یەك تا ئیفراز سێ تەنها لە %40 پێداویستی ئاوی هەولێر دابیندەكەن، لە%60 ئاوی هەولیر لەڕێگەی بیرەوە دابیندەكرێت، ئەوەش كارەساتە چونكە سانە ئاستی ئاوی ژێرزەوی ڕوو لە دابەزینی زیاتر دەكات بەهۆی ئەو بیرانەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا هاووڵاتیانی زۆرینەی گەڕەكەكانی هەولێر نیگەرانن و گرفتی كەمئاوییان هەیە، بۆیە ئەگەر لەكاتی خۆیدا بەنداوی بێخمە دروستبكرابایە بەوشێویەی ئێستا ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەو ئاستە مەترسیدارە دانەدەبەزی بەڵام ئەویش جێبەجێنەكرا لەكاتێكدا لە ئیستادا رۆژانە دانیشتووانی هەولێر و دەوروبەری زۆر زیادیكردووە و پێویستیان بەئاو هەیە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









