دەست بەبڕینی بەشەخۆراكی ئەو هاووڵاتیانە كرا كە مووچەکانیان لەسەروو ملیۆنێك و 500 هەزار دینارە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بە بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی عێراق دەستكراوە بەبڕینی بەشەخۆراكی ئەو هاووڵاتیانەی كە مووچەی مانگانەیان لەسەروو ملیۆنێك و 500 هەزار دینارە، بۆ ئەومەبەستەش لە سنووری پارێزگای سلێمانی تائێستا زیاد لە 900 خێزان كە بەر ئەو بڕیارە دەكەون بەشەخۆراكی مانگانەیان بڕدراوە و پرۆسەكەش بەردەوامی هەیە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی بڕینی بەشەخۆراكی ئەو هاووڵاتی و فەرمانبەرانەی كە مووچەی مانگانەیان زیاد لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینارە لەزووەوە بڕیاری لەسەردراوە، هاوكات چەند مانگێكیشە لە شاری بەغدا و چند پارێزگایەكی دیكەی عێراق كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوەش لەڕێگەی بەكارهێنانی سیستەمێك كە بە سیستەمی پێڵووی چاو ناسراوە و هیچ كەسێك ناتوانێت ساختەكاری لەو سیستەمەدا بكات هاوشێوەی سیستەمی بایۆمەترییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا ئەو بڕیارە لە پارێزگاكانی هەرێم بەفەرمی نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام ئەو فەرمانبەرە كوردانەی مووچەكانیان لەسەر وەزارەتەكانی حكومەتی عێراقە، ئەوا بەشە خۆراكی ئەوانیش دەبڕێت ئەگەر مووچەی مانگانەیان لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاتر بێت و ناوەكانیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەشە خۆراكی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ئەو بەڕێوەبەرەگشتییەی وەزارەتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسانەی كە مووچەی مانگانەیان لەسەر و یەك ملیۆن و 500 ملیۆن دینارە بەتەواوی ناوەكانیان لەسەر پسولەی خۆراك ناسڕدرێتەوە، بەڵكوو هەڵپەساردن بۆ بەشەخۆراكەكەیان دەكرێت و بەشەخۆراكیان پێنادرێت بەڵام پسولەی خۆراكەكەیان هەروەك خۆی دەمێنێتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بەهۆی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە تائێستا لە سنووری پارێزگای نزیكەی 900 خێزان كە مووچەكەیان لە سەروو ملیۆنێك و 500 هەزار دینارە و لەسەر وەزارەتە جیاوازەكانی حكومەتی عێراقی دامەزراون، بەشە خۆراكی مانگانەیان بڕدراوە، بەڵام ناویان هێشتا لە پسوولەدا ماوە و تەنیا خۆراك وەرناگرن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








