هه‌فته‌ى داهاتوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران واژووده‌كرێت بۆ ده‌ستكردن به شوقه‌ى كرێنشینان

ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
رێكارەكانی دەستبەكاربوونی دروستكردنى شوقه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێم تەواوبوون و وابڕیارە كە لە هەفتەی داهاتووه‌وه گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەران واژووبكرێت بۆ دەستپێكردنی دروستكردنی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونانه.
به‌پێى ئەو زانیارییانەی كە لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە SNN دراون، “لەئێستادا رێكارەكانی دەستبەكاربوون بۆ دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هەژاران و كەمدەرامەتان تەواوبوون، بەجۆرێك لە پارێزگاكان دەستكراوە بە دابینكردنی زەوی پێویست بۆ ئەو پرۆژانە و لە سەرەتاشدا لە پارێزگای هەولێر ئەو پرۆژەیە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “لە هەفتەی داهاتووەوە قۆناغی واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەران و بڕی قیست و نرخ و رووبەری ئەو یەكە نیشتەجێبوونانە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ ئەو مەبه‌ستەش ئاگاداری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان كراوەته‌وه كە پەلەبكەن لە دیاریكردنی زەوی و وەبەرهێنەر، بۆ ئەوەی دەست بە هەنگاوی كرداری بكرێت بۆ دروستكردنی ئەو یەكە نیشتەجێبوونانە”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “لەدوای تەواوكردنی یەكە نیشتەجێبوونەكان لە لایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە و بەگوێرەی ئەو لیستەی كە پێشتر پەسەندكراوە ناوەكان رادەگەیەندرێت و بە نرخێكی گونجاو بەشێوەی قیستی درێژخایەن كە 15 ساڵ دەخایەنێت، دەدرێتە هەژاران و كەمدەرامەتانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








