مسته‌فا كازمى و ئیبراهیم ڕه‌ئیسى له نیویۆك باسى چیان كردووه؟

كۆبوونه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى ئێران | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق
SNN
له په‌راوێزى به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى ئێران كۆبوونه‌وه.
نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه و رایگه‌یاند، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆككۆمارى ئێران له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا باسى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات و پرسه ناوچه‌ییه‌كانیان كرد”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له‌سه‌ر زارى ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى ئێران ئاماژه به‌وه‌كراوه، “ئێران پێیوایه عێراق رۆڵێكى گرنگى هه‌یه له پاراستنى سه‌قامگیرى و ئاسایشى ناوچه‌كه و پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراقیش په‌نا بۆ دیالۆگ به‌رن له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى ناوخۆى وڵات”.
باسكردن له گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و ژینگه به‌شێكى تر‌ى گفتوگۆكانى ئێران و عێراقى پێكهێناوه و به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه، “هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته وه‌ڵامدانه‌وه‌كانیان بۆ ئه‌م بابه‌ته خێراتر بكه‌ن و كارى هاوبه‌ش بكه‌ن له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى”.
پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق به‌شێكى تر‌ى گفتوگۆكانى كازمى و ڕه‌ئیسى بووه و له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “ئیبراهیم ڕه‌ئیسى پشتیوانى خۆى پێكهێنانى حكومه‌تێكى نوێى به‌هێز نیشاندا و ستایشى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى كرد بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆكان له‌باره‌ى دۆخى سیاسى عێراق”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









