سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین: ئەمساڵ توانای وەرگرتنی پێنج هەزارو300 خوێندكارمان هەیە

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین ئاماژە بەوەدەكات پلانی خۆیانیان تایبەت بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و توانای وەرگرتنی قوتابیانمان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كردووە، بەجۆرێك بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن لەسەرجەم كۆلێژەكان دەتوانین پێنج هەزار و 300 خوێندكار وەربگرین، هاوكات كرێی خوێندنی ئێوارانیش لە %45 دادەبەزێت.
پرۆفیسۆر، د. كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن زانكۆكەمان توانای وەرگرتنی پێنج هەزار و300 خوێندكارمان هەیە لەسەرجەم كۆلێژەكان، وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای پلانی زانكۆكانی بۆ خوێندنی دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا كردووە، ئێمەش پلانی خۆمانمان پێشكەشی وەزاەتی خوێندنی باڵا كردووە، هاوكات لە پلانەكەی ئێمەدا هەزار و 350 كورسیمان بۆ سەرجەم كۆلێژەكانمان داوا كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە 45%ی كرێی خوێندنی دابەزاندووە، جگە لەوەش نووسراوی بۆ ناردووین كە چەند پارە بۆ خوێندن داوا دەكەین، ئێمەش نووسراوەكەمان ئاراستەی كۆلێژەكان كردووە تا بڕەكە دیاری بكەن، هاوكات بە كۆلێژەكانیشم راگەیاندووە نابێت پارەكە لە پارەی ساڵی ڕابردوو زیاتربێت، بۆیە هەوڵ دەدەین كەمترین پارە وەربگرین.
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵ دەدەین زۆرترین خوێندكار لە چوارچێوەی ئەوپلانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دایناوە وەربگرین، بۆیە ئەگەرزانیمان وەزارەتی خوێندنی باڵا داوامان لێدەكات كورسییەكانی خوێندن زیادبكەین هاوكار دەبین و زیاتر لە پێنج هەزار و 300 خوێندكار وەردەگرین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 خولهك لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









