بەهۆی خەرجنەكردنی كرێی بینای بەڕێوەبەرایەتییەكی هەڵەبجە ئەگەری داخستنی ئەوبەڕێوەبەرایەتییە هەیە

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەوتەی بەڕێوەبەری پسولەی خۆراكی هەڵەبجە بەهۆی ئەوەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە بەخەرجكردنی كرێی مانگانەی بینای بەڕێوەبەرایەتییەكەیان ناچارن تا كۆتایی ئەم مانگە دەوامبكەن ئەگەر وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجكردنی كرێی بیناكەیان نەدات ئەوا مەترسی داخستنی دەرگای بینای بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لەسەرە و لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە دەوام ڕادەگیرێت.
مەریوان هادی، بەڕێوەبەری پسولەی خۆراكی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە پاش هەوڵ و تێكۆشانی زۆر لەڕێی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بۆخەرجكردنی كرێی بینای بەرێوەبەرایەتییەكەمان، لەئێستادا بەهۆی پێنەدانی كرێی هیچ مانگێكی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە هەڕەشەی داخستنی لێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لەماوەی ئەم 10 ڕۆژەی كە ماوە ئەو گرفتەچارەسەر نەكرێت، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی خەرجكردنی كرێی مانگانەی بیناكەمان نەدات، ئەوابەناچاری لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە وە دەوام ڕادەگیرێت لەبەڕیوەبەرایەتی پسولەی خۆراكی هەڵەبجە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لە كۆی 51 بینای بەڕێوەبەرایەتی وفەرمانگە حكومییەكانی هەڵەبجە زۆرینەیان لەبینای كرێدان و حكومەت ئامادە نییە بینای تایبەتیان بۆ بكاتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









