“سەرەتای توندوتیژییەكانی پیاوان دژ بەژنان لە ژووری نوستنەكانەوە دەستپێدەكەن”

هاوژین زیبا
SNN-عەلی حەمەسەعید
لە چوارچێوەی كاردانەوەكانی تایبەت بە هەمواری پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، سەرپەرشتیاری فێمینیزمی ڕۆشنگەری ئاماژەبەوەكات سەرەتای هەموو توندوتیژییەكی پیاوان دژ بە ژنان لە ژووری نوستنەكانەوە دەستپێدەكات، چونكە سێكس شتێكە بۆ چێژی ژیانە نەك بۆ زوڵم وستەم لەژن، جەختیش دەكاتەوە كاتی ئەوەهاتووە كە مامۆستایانی ئاینی ڕیفۆرم لە دەقە ئاینییەكان بكەن.
هاوژین زیبا، سەرپەرشتیاری فێمینیزمی ڕۆشنگەری بە SNNی ڕاگەیاند: دڵمان بەوەخۆشە كە ئێستا دۆخێك هاتووەتە ئاراوە كە ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر بە ژنان دەكرێت پەرلەمانی هێناوەتە دەنگ، چونكە كۆمەڵگای ئێمە لە حاڵەتێكی وەها خراپدایە هێشتا گومانیان هەیە ئەوەی بەرامبەر بە ژنان دەكرێت ئایا توندوتیژییە یاخود نا، لەكاتێكدا زۆربەی گەلان زۆرپێشكەوتوون بەڵام كورد تازە لەسەرەتاكەیدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت كۆتایی بەو بیركردنەوەیە بهێندرێت كە دەوترێت لەبەر ئەوەی لە ئاینەكەی من ئەوە هاتووە دەبێت پەیڕەو بكرێت، لەكاتێكدا لەهەر ژنێك بپرسی ئەگەر بەزۆر سەرجێیت لەگەڵ كرا ئەوە توندوتیژییە یان نا، دەڵێت توندوتیژییە، چونكە ژن مرۆڤێكی عاقڵە، بەڵام ئایا نازانم پیاو مرۆڤێكی عاقڵ نییە نازانێت ئەمەتوندوتیژییە، بۆیەكاتی ئەوەهاتووە كە مامۆستایانی ئاینی ڕیفۆرۆم لە دەقە ئاینییەكان بكەن وژنیان تەنها بۆ چێژ وەرگرتن نەوێت.
سەرپەرشتیاری فێمینیزمی ڕۆشنگەری ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتای توندوتیژییەكانی پیاوان بەرامبەر بە ژنان لەژووری نوستنەكانەوە دەستپێدەكات، لەكاتێكدا بەژنان دەوترێت ئەوە توندوتیژییە بەرامبەرتاندەكرێت چوار مەلا ڕاستدەبنەوە ودەڵێن ئەوە توندوتیژی نییە و ژنانیش بێدەنگ دەبن، بۆیە جێگای خۆشحاڵییە ئێستا خەریكە جۆرێك لە هۆشیاری بێتە ئاراوە و ژنان دەنگ هەڵبڕن بۆ كۆتایی هێنان بە توندوتیژییەكانی سەریان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









