سزای بەسەرچووی مۆڵەتی شۆفێری لە 30 هەزارەوە بوو بە 60 هەزار دینار

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی هاتوچۆ پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ كاراكردنی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری، سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێریش گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، بەجۆرێك ئەگەر پێشتر مۆڵەتەكە بۆماوەی ساڵێك بەسەرچووبایە، بڕی 30 هەزاردیناری وەك سزا لێوەردەگیرا، بەڵام لە ئێستادا سزاكە بووەتە مانگانە و بۆ هەرمانگێك بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت وساڵەكەش دەكاتە 60 هەزار دینار.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بە SNNی رایگەیاند: بەپێی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری، هەر كەسێك مۆڵەتی بەسەرچووبێت و نوێی نەكردبێتەوە، بۆ یەك مانگ لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت و بۆ دانیشتووانی دەرەوەی شاریش دوو مانگ لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، بەڵام دوای ئەو وادەیە هەر كەسێك مۆڵەتی شۆفێری بەسەرچووبێت و نوێ نەكردبێتەوە بۆ هەر مانگێك پێنج هەزار دینار سزای بۆ دەنووسرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر لەكاتی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری بۆ هەر ساڵێك 30 هەزار دینار هەژماردەكرا، بەڵام لەم سیستەمە نوێیەدا خاوەن مۆڵەتی شۆفێری دەتوانێت بەزووترین كات لەدوای تەوابوونی ماوەی مۆلەتەكەی نوێی بكاتەوە بۆ هەرمانگێك دواكەوتنیش پێنج هەزار دیناری لێوەردەگیرێت وئەگەر 12 مانگ دوا بكەوێت كەدەكاتە ساڵێك ئەوا بڕی 60 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.
وتەبێژەكەی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوەو كۆتایی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە نەدراوە لەبارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان ونازاندرێت چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەكوێ دەگات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









