ته‌نیا دوێنێ 8 كه‌س له ڕۆژهه‌ڵات شه‌هید بوون و 281ى تریش بریندار بوون

خۆپیشاندان له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان دژى كوشتنى ژینا ئه‌مینى | فۆتۆ: Hangaw NGO
SNN
رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا دوێنێ چوارشه‌ممه 21ى ئه‌یلول، 8 كه‌س له ڕۆژهه‌ڵات شه‌هید بوون و 281ى تریش بریندار بوون به‌هۆى كاردانه‌وه‌كان شه‌هید كردنى ژینا ئه‌مینى.
رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاشكرایكردووه، “لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی رۆژی چوارشەممە لانیکەم 8 هاووڵاتیی ناڕازیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون و زیاتر لە 281 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون و دەیان کەسیش دەستبەسەر کراون”.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە تووندوتیژییەکی زیاترەوە وەڵامی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی کوردیان دایەوە و لانیکەم 8 هاووڵاتی و لەوانەش دوو مێردمنداڵی 15 و 16 ساڵەیان لە شارەکانی ئورمیە، شنۆ، شائاباد، و ئەیوان کوژراون”.
له‌باره‌ى ناوى كه‌سه‌كانه‌وه له راپۆرته‌كه‌دا ئاشكراكراوه، “ناوی ئەو کەسانەی کە شوناسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بریتییە لە سەعید محەممەدی، موحسین قەیسەری، ئەمین مەعریفەت 16 ساڵە، میلان حەقیقی، سەدرەدین لێتانی، عەبدوڵڵا محەممەدپوور 15 ساڵە، مەتین عەبدوڵلاپوور و دانش ڕەهنەما”.
رێكخراوه‌كه به‌مشێوه‌یه پۆلێنبه‌ندى شه‌هیده‌كان كردووه له راپۆرته‌كه‌یدا به‌پێى شاره‌كان:
ئورمیە: فەرجاد دەروێشی، عەبدوڵڵا محەممەدپوور، مەتین عەبدوڵلاپوور و دانش ڕاهنەما
شنۆ: ئەمین مەعرفەت 16 ساڵە، میلان حەقیقى و سەدرەدین لێتانی
دیواندەرە: فواد قەدیمی و موحسین محەممەدی
سەقز: فەرەیدوون مەحموودی
کرماشان: مینوو مەجیدی
شائاباد: سەعید محەمەدی
ئیلام: موحسین قەیسەری
دێولان ڕەزا لوتفی
پیرانشار: زەکەریا خەیاڵ
ڕۆژی چوارشەممە 21ی ئه‌یلول، لانیکەم لە 12 شاری ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه گرنگترینیان بریتین له، ئاودانان، ئیلام، کرماشان، سنە، ئورمیە، قوروە، ڕەبەت، سەردەشت، پیرانشار، شنۆ، پاوە، شائاباد، ئەیوان و بۆکان، به‌مه‌به‌ستى ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی ئه‌و كچه 22 ساڵه سه‌قزیه‌ى كه شه‌هیدبوو رژانە سەر شەقامەکان و تاوه‌كو ئێستاش گرژییه‌كان به‌رده‌وامن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









