
دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاشکرایدهكات، دواین بڕە پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی ههرێم گەیشتووهته دهستیان و دهشڵێت: “هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی”.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم ئهمڕۆ پێنجشهممه 22ى ئهیلول، بە SNNی راگەیاند، “ئەمڕۆ چەکی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشە دەستمان کە بریتییە لە بڕی 34 ملیار و 613 ملیۆن دینار، ئەوەش بڕی پارەی سەرجەم جوتیارانی هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمە”.
وتیشى: “ئەو بڕە پارەیه بەم شێوەیە دابەشدەکرێت بەسەر پارێزگاکانی هەرێم، پارێزگای سلێمانی، بڕی 8 ملیار و 798 ملیۆن دینار، پارێزگای هەولێر بڕى، 22 ملیار و 687 ملیۆن دینار، هاوکات پارێزگای دهۆکیش بڕی 3 ملیار و 128 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە”.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، “به خهرج كردنى ئهم پارهیه کۆتایی بە خەرجکردنی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 دێت، هاوکات لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو پاش تەواوکردنی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەستبە دابەش کردنی ئەو بڕە پارەیە دەکرێت”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









