
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، سه‌ركرده‌ى زیندانیكراوى كورد له باكوورى كوردستان | فۆتۆ: باشاك ده‌میرتاش
SNN
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، سه‌ركرده‌ى زیندانیكراوى كورد له باكوورى كوردستان له زیندانه‌وه به بۆنه‌ى شه‌هیدكردنى ژینا ئه‌مینى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئه‌یلول، په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و قژى خۆشى تاشى.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش په‌یامه‌كه‌ى به ده‌ستوخه‌تى خۆى نووسیوه و تێیدا ده‌ڵێت: “ئازاری هەواڵی کوشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە بەهۆی دەرکەوتنی قژیەوە لە ناخی دڵمانەوە هەستپێدەکەین”.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “بەرخودان بەرامبەر ستەم و داپڵۆسین بە تەنها بەرپرسیارییەتی ژنان نییە. وەک پشتیوانییەک بۆ بەرخۆدانی ئازادی و یەکسانی کە ژنان رابەرایەتی دەکەن و بۆ نیشاندانی هاوسەنگەریمان لەگەڵ بەرخودانی ئازادی خەڵکی ئێران‌دا، لەگەڵ هاوڕێی زیندانم سەلجووق مزراقلی ئەمڕۆ پێکەوە قژمان تاشی. هەموو سیستەمەکانی ستەم و چەوساندنەوە بەرامبەر بەرخودانی گەل، زوو یان درەنگ، دەڕووخێن. هەزار سڵاو بۆ ئەوانەی لە سەنگەری بەرخوداندان”.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش باسى له‌وه‌شكردووه، “بۆ مەهسا ئەمینی لە خوای گەورە داوای ڕەحمەت و بۆ خێزانەکەی و گەلەکەمان ئارامگری دەخوازم و سەرەخۆشیان لێدەکەم. لەگەڵ سڵاومدا، هەستی هاودەنگی خۆمانتان پێ دەگەیەنم”.
هه‌فته‌ى پێشوو ژینا ئەمینی كه كچێكى 22 ساڵه‌ى شه‌قزیه له شارى تارانى پایته‌ختى ئێران له‌لایه‌ن پۆلیسى ره‌وشتى ئێران ده‌ستگیر كرا به‌تۆمه‌تى نه‌پۆشینى حیجاب، پاشان به‌هۆى به‌ركه‌وتنى زه‌بر به‌ر سه‌رى گیانى له‌ده‌ستدا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









