لەمساڵدا 235 سكاڵای توندوتیژی بەرامبەر پیاوان تۆماركراون و 21 پیاویش خۆیان كوشتووە

0
412

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەراورد بە ساڵی رابردوو هێشتا حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بە پیاوان لەلایەن ژنانەوە لە بەرزیدایە، تەنها لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 235 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە پیاوان تۆماركراوە و 21 پیاویش خۆیان كوشتووە لەو ژماریەش سێ‌ پیاویان بەهاوكاری ژنەكانیان كوژراون هاوكات ساڵانە نزیكەی 50 پیاوی بەتەمەن لەماڵەكانیان دەكرێنە دەرەوە.

بورهان عەلی، سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لیستی بەدوادچوون و تۆماركردنی كەیسەكان لەسەرجەم لق و ناوچەكانی ڕێكخراوەكەمان لە بەرواری 1/1/2022 تا بەرواری 30/6/2022 تۆماركراون ئەوە دەردەخات كە بەداخەوە هێشتا حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بە پیاوان هێشتا بەرزیدایە، بەجۆرێك تەنها لەو ماوەیەدا 235 كەیسی دەستدرێژی جۆراوجۆر لەلایەن ژنان بۆ سەر هاوسەرەكانیان تۆماركراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو ماوەیەدا 21 پیاو خۆیان كوشتووە، لەو ژمارەیەش سێ‌ پیاویان بەهاوكاری ژنەكانیان و كەسانی دیكە كوژراون، هەروەها بەگوێرەی ئامارەكانمان ساڵانە لە نێوان 35 بۆ نزیكەی 50 پیاوی بەتەمەن لە شاروشارۆچكەكانی هەرێم یان لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە یان لەلایەن ئەندامانی دیكەی خێزەكانیانەوە لەماڵەوە دەردەكرێن، هاوكات هێشتا بەشێكی زۆر لەپیاوان توندوتیژیان بەرامبەر دەكرێت بەڵام پێیان شەرمە بێن لە ڕێكخراوەكەی ئێمە سكاڵا تۆمار بكەن.

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتی پیاوان ئەوەشی ڕوونكردەوە، هۆكاری زۆربوونی حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بە پیاوان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سەرەڕای ئەوەی باری دارایی زۆرێك لە خێزانەكان باش نییە، لە هەمان كاتیشدا لەلایەن حزبە سیاسییەكانەوە بەدوو ئاراستەی زۆر خراپ كار لەسەر مافەكانی پیاوان دەكەن، ئاراستەیەك ئەوەیە لەژێرناوی ئازادی هەموو ئازادیەكی بێ‌ مەرج و شەرتیان بۆ ژنان داناوە هەروەها لەسەر ئاستی تاكیش زیندوو كردنەوەی هەندێك بابەتی خیڵەكی هۆكارن بۆ زیادبوونی توندوتیژییەكانی دژ بە پیاوان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this