لیز تره‌س ئاسانكارى ده‌كات بۆ چوونى كۆچبه‌ر و كرێكاران بۆ به‌ریتانیا

لیز تره‌س، سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى به‌ریتانیا | فۆتۆ: REUTERS
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى به‌ریتانیا ده‌ستیكردووه به پلانى بووژانه‌وه‌ى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاسانكارى ده‌كات بۆ كۆچبه‌ران و كرێكاران له‌ڕێگه‌ى پێدانى ڤیزا مه‌به‌ستى زیادكردنى ده‌ستى كار له‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ى ئه‌یلول، رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى راپۆرتێكى له‌باره‌ى پلانى لیز تره‌س، سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى به‌ریتانیا بڵاوكرده‌وه كه ده‌ستیپێكردووه به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێشبردنى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى و رایگه‌یاند، ” له‌پێناو راكێشانى وه‌به‌رهێنه‌ران و ده‌ستى كار لیز تره‌س بڕیاریداوه كارئاسانى ته‌واوه‌تى بكات له‌پێدانى ڤیزاى به‌ریتانیا”.
رۆژنامه‌كه له‌باره‌ى هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانى سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى به‌ریتانیا بۆ جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه‌ى ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا تره‌س ده‌ستده‌كات به زیادكردنى رێژه‌ى كرێكارى وه‌رزى و گۆڕانكاریكردن له لیستى ئه‌و پیشانه‌ى كه كورتهێنان تێیاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كان پشت به ده‌ستى كارى زیاتر ببه‌ستن و خه‌ڵكى زیاتر دابمه‌زرێنن”.
مه‌رجى زمانى ئینگلیزى یه‌كێكه له مه‌رجه گرنگه‌كانى كاركردن له به‌ریتانیا و به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى گاردیان، سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا له چوارچێوه‌ى ئاسانكارییه‌كاندا بڕیاریداوه، “ئه‌و مه‌رجه كه‌مبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت سوود له كرێكارى بیانى وه‌ربگیرێت”.
به‌پێى راپۆرته‌كه، “له ئێستادا یه‌ك ملیۆن و 5 هه‌زار هه‌لى كارى پڕنه‌كراوه له به‌ریتانیا هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى داوا كراوه 30 هه‌زار كرێكار دابینبكرێت بۆ كه‌رتى پیشه‌سازى و كشتو‌كاڵى.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









