فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندێكی سنووری قەزای ماوەتیان بۆردوومانكرد

بۆردومانكردنى گوندێكى ههرێمى كوردستان لهلایهن سوپاى توركیاوه | فۆتۆ: Shaho Qandili
SNN-عەلی حەمەسەعید
قایمقامی قەزای ماوەت ئاماژە بەوەدەكات دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، چەند فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا چەند گوندێكی سنووری قەزای ماوەتیان بۆردوومان كردووە ناوبەناویش بۆردوومانكردنەبەردەوامی هەیە، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانانەمان بۆ ڕووننەبووەتەوە.
كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە SNNی ڕاگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا هێرشیانكردووەتە سەر سنوری چەندگوندێكی ناوچەكە بەتایبەت سنوری گوندی گەڵاڵە و تائێستاش ناوبەناوبۆردوومانەبەردەوامی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد،بەهۆی ئەوەی ڕووداوەكە ئێستا بووە و هێشتا بەردەوامیشە بۆیە تا ئێستا هیچ زانیارییەكمان نییە لەبارەی زیانەكانی بۆردوومانەكەوە، لەدوای كۆتایی هاتنی هێرشەكانیش لەنزیكەوە بەدواداچوون بۆ زەرەروزیانەكانی ئەو هێرشانەدەكەین.
لە ماوەكانی ڕابردوودا بەبیانووی هەبوونی گەریلاكانی پەكەكەلەو سنورە چەند جارێك لەلایەن فڕۆكە جەنگی و بێ فڕۆكەوانەكانی توركیاوە هێرش كراوەتەسەر گوندەكانی ئەو سنورە هەندێك جار زیانی گیانی و مادیشیان بەدوای خۆیاندا هێناوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









