پەرلەمانتارێكی پارتی: لەگەڵ یەكێتی هەوڵی چەسپاندنی مافەكانی گەلی كورد دەدەین

لۆگۆیی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت، لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی رێككەوتوین پێكەوە كاربكەین بۆ هێنانەدی داوكاری گەلەكەمان و چەسپاندنی ماف و شایستە داراییەكانی كورد.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی راگەیاند، “شاندێكی باڵای پارتی هاتوونەتە بەغدا و بەردەوامن لە دانیشتن و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە تایبەت ئەوانەی كورسی پەرلەمانیان هەیە”.
وتیشى: “سەرقاڵی ئەنجامدانی رێككهوتنێكن بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق و پێكهێنانی حكومەت، هەروها رێككەوتن لەسەر ئالیەتی هەڵوەشاندنەوەی ئەم پەرلەمانەی ئێستا”.
ئەندامهكهى فراكسیۆنی پارتی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لهبارهى بڕیارى حزبهكهى بۆ بوون به بهشێك له حكومهتى داهاتووى عێراق ئهوهشى خستهڕوو، “ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخته و هەماهەنگی لەگەڵ رەوتی سەدر، یەكێكی دیكەیە لە ئەركەكانی شاندی باڵای پارتی لە بەغدا، لەئێستادا خەریكە دەگەینە قۆناغی كۆتایی بۆ بڕیاردان لەسەر دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان بە رەزامەندی هەموو لایەنە سیاسییەكان، هاوكات ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری یەكلاكەرەوەی خۆمانمانداوە كە بەشداری كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەكەین”.
لهبارهى پهیوهندیی و ههماههنگییهكانیان لهگهڵ یهكێتى له بهغدا ئهو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، “لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش گەیشتوینەتە رێككەوتن كە هەردوولامان كاربكەین بۆ هێنانەدی داواكاری گەلەكەمان و چەسپاندنی ماف و شایستە داراییەكانی كورد ئەوەش لە كۆبوونەوەی هەردوو سەرۆكی پارتی و یەكێتی بڕیاری لەبارەوە دراوە، بەڵام جارێ دیارنییە ئاخۆ سەدرییەكان بەوە رازیدەبن كە دۆخی سیاسی ئاسایی بكرێتەوە و دانیشتنەكانی پەرلەمان دەستپێبكەنەوە یاخود نا”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









