چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به‌یاننامه‌یه‌كى گرنگى بڵاوكرده‌وه

نورى مالیكى، هادى عامرى و قه‌یس خه‌ز عه‌لى، سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى | فۆتۆ: Shafaqnews
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، ده‌شڵێت: “پێشوازى له به‌شدارى لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین له پێكهێنانى حكومه‌ت به‌تایبه‌ت ره‌وتى سه‌در”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى ئه‌یلول، بڵاوكراوه‌ته‌وه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، “ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، به‌ڵام پێویسته پێشتر حكومه‌ت پێكبهێنرێت و ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستپێبكرێن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه”.
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بانگهێشتى ره‌وتى سه‌در ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تى داهاتووى عێراق و له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئهوهشیانخستووهتهڕوو، “پێشوازى له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت ره‌وتى سه‌در ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریكردن له پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ”.
به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى په‌یوه‌ستكراوه به لایه‌نه كوردییه‌كان و تێیدا داواده‌كه‌ن، “یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆككۆمار بگه‌نه رێككه‌وتن”.
هاوپه‌یمانیه‌تییه سیاسییه‌كه، “هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌رز ده‌نرخێنێت”، و ده‌ڵێن: “ده‌ستپێكردنه‌وه به كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان هه‌نگاوێكى كردارى گرنگ ده‌بێت رزگاربوونى عێراق له چه‌قبه‌ستوویی”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









