پێشبینییەکی جیاواز لەبارەی بارانبارین و نزمبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما رادەگەیەندرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە پێشتر پێشبینیە كەشناسییەكان وایاننیشاندا كە لەسەرەتای مانگی داهاتوو باریانبارین بەردەوامی دەبێت، بەڵام بەوتەی شارەزایەكی بواری كەشناسی تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو كەشی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێت و ئەگەری بارانبارین نیە، بەڵام لەدوای 15ی مانگی داهاتوو بارانباین دەستپێدەكاتەوە وپلەكانی گەرماش گۆڕانكاریانبەسەردا دێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: دۆخی كەشوهەوا تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەجێگیری دەمێنێتەوە كەشی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێت و ئەگەری بارانبارین نیە، بەڵام لەدوای 15ی مانگی ئایندە گۆڕانكاری زیاتر روودەدات، هاوكات لە هەفتەی داهاتوشەوە بەرزبوونەوەیەكی زیاتریش بەسەر پلەكانی گەرما دێت بەرێژەی یەك بۆ دو پلەی سەدی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە وڵاتانی باكوور و باكووری رۆژئاوای ئەوروپا ئەم مەودایە سیستمی نزمەپەستانەكان چالاك ،دەبنەوە ناوبەناو بارستە ھەوای سارد و باراناوی ناوچەكانیان دەگرێتەوە، بۆیە بەگشتی تا نزیك ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ئەگەری بارانبارین نابێت لە ناوچەكەدا لەدوای ئەو وادەیەش گۆڕانكاری زیاتر روودەدات.
وتەكانی ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی لەكاتێكدایە كە دوێنێ سەلام نەجم، لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی بەنداوی دوكان ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: كە مانگی داهاتوو گلدانەوەی ئاو لەبەنداوی دوكان دەستپێدەكەن، لە ئێستادا ڕێژەی ئاوی بەنداوی دوكان لەنزمترین ئاستیدایە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەجۆرێك لەم كاتەدا دووملیار و 470 مەترسێجا ئاومان هەبوو بەڵام لە ئێستادا بڕی دووملیار و 260 مەترسێجا ئاو گلدراوەتەوە، ئەوەش دەكاتەلە %32 ی توانای بەنداوەكە كە خۆی توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەترسێجا ئاوی هەیە و لەئێستادا بە گشتی لە %32 بەنداوەكە ئاوی تێدایە و لە %68 ی خاڵییە لە ئاو.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









