بەهۆی گیان لە دەستدانی پێنج پێشمەرگەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەندرا

SNN-عەلی حەمەسەعید
قایمقامی قەزای سەیدسادق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگەی دانیشتووی قەزای سەیدسادق بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە، لەسەرجەم داموودەزگا حكومییەكان بۆماوەی سێ رۆژ ماتەمینی رادەگەینین.
دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ، هەواڵی ڕووداوێكی دڵتەزێنمان پێ گەشت كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگەی دانیشتووی قەزای سەیدسادق بۆیە ئێمە لەئیدارەی قەزای سەیدسادق بڕیارماندا بەم بۆنە خەمناكەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سەیدسادق ماتەمینی ڕابگەیەنین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پێشمەرگانەی لە رووداوەكەدا گیانیان لە دەست داوە، بریتین لە( تاهیر كاكەوڵا، جەمال جەلال، ئەردەڵان جەمال ، توانا نەسرەدین، سەروەر ئەنوەر مەحموود، هاوكات رووداوەكە لە نزیك گوندی حەسەن گەورە لە نێوان دەربەندیخان- زەڕایەن، لە نێوان ئۆتۆمبیلێكی جۆری توێتاكراون لەگەڵ بارهەڵگرێكدا ڕوویداوە.
گیان لەدەستدانی ئەو پێنج پێشمەرگەیە لەكاتێدایە كە ڕێگای سلێمانی دەربەندیخان كە بەڕێگای مەرگ ناسراوە زۆرترین ڕووداوی هاتووچۆیان تیادا ڕوودەدات بەهۆیەشەوە تائێستا چەندين هاووڵاتی لەو ڕێگا سەرەكییە گیانیان لەدەستداوە و هاووڵاتیان و چالاكوانانی دەبەندیخان و گەرمیانیش چەندین جار خۆپیشاندان و چالاكییان ئەنجامداوە بەمەبەستی چاككردنی ڕێگاكە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









