“تا ئەمڕۆ یەك لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی دابیننەکراو”

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە بەگوێرەی بەڵێنەكانی حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بوایە دەبوو لە ئێستادا دەستبكرایە بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا، بەڵام سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تا ئەمڕۆ یەك لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی دابیننەكراوە ئەوەی دەوترێت تەنها قسەی ڕاگەیاندنە، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت حكومەت وتوویەتی ئەم زستانە نەوت دابەشدەكەین بەڵام ئەوەی گرنگە هیچ لایەك ئاگاداری وادەی دابەشكردنی نەوت نین.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزەو پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی بەڵێَنەكانی حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بێت دەبوایە لەسەرەتای ئەم ماگەوە دەستبكرایە بە دابەشكردنی نەوتی سپی، بەڵام تا ئەمڕۆ هەرقسەیەو هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ دابەشكردنی نەوت نەنراوە، یەك لیتر نەوت بۆ پارێزگای سلێمانی دابیننەكراوە لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی قسەمانكرد لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان، بەڵام ئەوانیش هیچ زانیارییەكیان نەبوو لە شێوازو میكانیزمی دابەشكردنی نەوت و هەروەها بڕی ئەو نەوتەی بۆ پارێزگاكان دابیندەكرێت چەندە و بەنرخی چەند دەدرێت بەهاووڵاتیان، بۆیە ئەوەی باسدەكرێت تەنها قسەی ڕاگەیاندنەكان.
لەسەر هەمان پرس عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئەوەی بەSNNڕاگەیاند: حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەرنامەیان هەیە بۆ زستانی ئەمساڵ نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش بكات، بەڵام ئەو پرسیارەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەڵامی نەداوەتەوەو خۆی لێ پاراستووە ئەوەیە كەی دەستپێدەكەن و ئەو پارەیە چەندە كە بۆ هەر بەرمیلێك نەوت دەستنیشانی ئەكەن، هاوكات ساڵی ڕابردووش وەزیری سامانە سروشتیەكان بەڵێنیدا هەر ماڵێك بەرمیلێك نەوتی پێبدرێت، بەڵام دواجار دەركەوت كەمتر لە %30 هاووڵاتیان نەوتیان وەرگرتووە.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەو سەرۆكی لیژنەی وزە وپیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان نزیك بووەتەوە لە 300 هەزار دینار.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









