
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە نیكۆلاس گارنەر، نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری باكووری رۆژهەڵاتی سووریا و وەفدێکی یاوەری.
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێم و وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێم، عیراق و هاوپەیمانان بەتایبەت هێزەکانی ئەمریکا تاوتوێکران.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی و بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرایەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق کرد و وتی، هەوڵەکان بۆ یەکخستنی نێوماڵی کورد بەردەوامە. باشترکردنی دۆخی هەرێم لە بوارە جیاوازەکان و بەردەوامیی چاکسازییەکان کاری لەپێشینەمان دەبێت. راشیگەیاند، ئامانجی ئێمە سازان و داڕشتنەوەی بەرنامەیەکی نوێیە تاوەکو هەموومان پێکەوە خزمەتی گەلەکەمان بکەین.
سەبارەت بە چەقبەستوویی دۆخی سیاسیی عیراق و هەوڵەکانی یەکێتی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان سەرۆک بافڵ وتی، هەموو هەنگاوەکانمان بە ئاڕاستەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانە. پابەندبوون بە دەستوور، هاوبەشیی راستەقینە و پاراستنی مافی نەتەوە و پێکهاتەکان زامنی زاڵبوونە بەسەر کێشەکاندا. داواشمانکردووە هەموولایەک بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر هەستیاریی دۆخەکە هەڵبگرن و داهاتووی وڵات لەبەرچاوبگرن.
پرسە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو و هەردوولا جەختیان لە چارەسەری سیاسیانەی کێشەکان و یەکخستی هەوڵەکان کردەوە لەپێناو رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی لە ناوچەکە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









