شیروان زرار بۆ SNN: سكاڵاكەی نەوەی نوێ لەبەرژەوەندی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم یەكلایی كرایەوە

شیروان زرار
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ سكالایەكی لەدادگای فیدراڵی عێراق تۆماركرد لەبارەی نایاسایی بوونی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی و ڕاپرسی هەرێم، لەبەشێك لەڕاگەیاندنەكان لێكدانەوەی جیاواز بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كرا، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمیش جەخت دەكاتەوە كە سكاڵاكەی نەوەی نوێ لەبەرژەوەندی کۆمسیۆن كۆتایی هاتووە.
شیروان زرار، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی و ڕاپرسی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەهیچ بڕگەیەكی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق ئەوە نەهاتووە كە باس لەوەبكات كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم نادەستورییەو دەبێت هەڵبوەشێتەوە،چونكە ئێمە دەقی بڕیارەكەی دادای فیدراڵیمان لەبەردەستدایە وتەنها لەیەك بڕگەدا ئاماژەی بەوەكردووەكە وشەی ( حصری ) گۆڕیوە دەڵێت” لەبەرئەوەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقیش هەیە ” بۆیە پێچەوانەی دەستور نییە و هیچ گرفتێكی یاسایی نییە، بۆیە سكاڵاكەی نەوەی نوێ لەبەرژەوەندی ئێمە كۆتایی هاتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی باسی ئەوە نەكراوە كە دەبێت كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم لەژێر چەتری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا بێت، بەڵكوو ئێمە پێشتر بۆخۆمان هەماهەنگیمان لەگەڵ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەبووە بەڵام وەكو شەریك نا بەڵكوو وەكو هاوكار وچاودێر، بۆیە لە داهاتووشدا تەنها كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی هەرێم سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دەكات.
وتەكانی وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن وڕاپرسی هەرێم لە كاتێكدایە كە سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سكالایەكی لەدادگای فیدراڵی عێراق تۆماركرد لەبارەی نایاسایی بوونی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی و ڕاپرسی هەرێم دوای چەند دانیشتنێك كۆمیسیۆن بڕیاری كۆتایدا و دوای بڕیارەكەش لێكدانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









