ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان درێژ ده‌كرێته‌وه

بیناى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئه‌یلول، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاساى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت و پاشان ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه بۆ په‌سه‌ند كردنى.
پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاساى “به‌رده‌وامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق” كرا و به‌كۆى ده‌نگ سیفه‌تى به‌په‌له‌ى پێدرا، بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت و پاشان بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی په‌رله‌مان كه واژووی 73 په‌رله‌مانتارى له‌سه‌ره له فراكسیۆنه‌كانى، پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان و پێكهاته‌كان پرۆژه‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرا له ماوه‌ى رابردوودا بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه له‌ژێر ناونیشانى “به‌رده‌وامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق” بۆئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژبكرێته‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “فراکسیۆنی پارتی، یەکێتی، گۆڕان و پێکهاتەکان لەسەرئەوە رێککەوتن تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی یەک ساڵ درێژ بکەنەوە”.
له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: “درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان له خزمه‌تى هه‌رێمى كوردستاندایه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌دنان موفتى، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی كه هاوكات سه‌رۆكی خولی دووه‌می په‌رله‌مانى كوردستان بووه له نوێترین چاوپێكه‌وتنى رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان وتى: “درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان خراپه، به‌ڵام له‌وه خراپتر ئه‌وه‌یه كه بۆشایی هه‌بێت و په‌رله‌مان نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی یاسادان و جێبه‌جێكردن كۆتایی هاتبێت و درێژنه‌كرابێته‌وه ئه‌وا ناتوانن كاربكه‌ن، له‌وه خراپتره ئه‌وه‌یه كه ته‌مه‌نیان درێژنه‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا بكرایه باشتربوو، سه‌یری عێراق بكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ناكۆكییه‌كی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا كراوه، راسته ئه‌مجاره ساڵێكه حكومه‌ت ته‌شكیل نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت خه‌ڵك باوه‌ڕی زیاتر ده‌بێت به دیموكراسی”.
رۆژی 6ى تشرینى دووه‌م، تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و دەچێتە بۆشایی یاساییەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









