زیاد لە یەك تریلیۆن دیناری بەڵێندەران لای حكومەتە و بۆیان خەرجناكرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی دۆخی دارایی حكومەتی هەرێم باشبووە و نرخی نەوت ماوەی چەند مانگێكە بەرێژەیەكی زۆر بەرزبووەتەوە، بەڵام هێشتا كاركردن لە پرۆژە ڕاگیراوەكان بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە دەستیان پێنەكردووەتەوە، لەكاتێكدا بە بڕی زیاد لە یەك تریلیۆن دینار پارەی بەڵێندەران لای حكومەتە بەڵام خەرجناكرێت، بەوهۆیشەوە بەسەدان كۆمپانیا مایەپووچ بوون.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان دەستیكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، پێش سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش نزیكەی پێنج هەزاركۆمپانیای گەورەو بچووك لەهەرێمی كوردستان كاری وەبەرهێنانیان دەكرد، بەڵام لەدوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی بە تایبەت لەدوای ساڵی 2014ەوە ژمارەی كۆمپانیاكان كەمیانكردووە بەجۆرێك لە ئیستادا تەنها هەزار و500 كۆمپانیا كاری وەبەرهێنان دەكەن و ئەوانی دیكە مایە پووچ بوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری مایە پووچ بوونی زۆربەی ئەوكۆمپانیایانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی كۆمپانیاكان پرۆژەی خزمەتگوزارییان جێبەجێكردووە بەڵام حكومەت ئامادە نەبووە بڕی پارەی پێویست بۆ پرۆژەكان دابین بكات و خاوەن كۆمپانیاكانیش لەسەر گیرفانی خۆیان پرۆژەكانیان تەواوكردووە، بۆیە لە ئێستادابەكۆی گشتی زیاد لە یەك تریلۆین دینار پارەی بەڵێندەران لای حكومەتە و جگە لەوەی بۆیانكراوە بە چەكێكی بانكی هیچی دیكە نییە وچەكەكەشیان بۆ ناكرێت بەپارە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە حكومەتی هەرێم جیاوازییەكی زۆردەكات لە بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكان وتەرخانكردنی پارە بۆیان لە نێوان پارێزگاكانی هەرێم، بە جۆرێك لەسلێمانی جگە لە پرۆژەی دووسایدی 100 مەتری كە هێشتا بەتەواوی پارەی بۆ تەرخاننەكراوە هیچ پرۆژەیەكی ستراتیژی حكومەت جێبەجێنەكراوە،بەڵام لە پارێزگای هەولێر جگەلە 120 مەتری كاركردن لە دووسایدی 150 مەتریش دەستپێكردووە وحكومەت پارەی بۆ تەرخانكردووە، هاوكات لەمساڵدا هیچ پرۆژەیەكی ستراتیژی لە پاریزگای هەڵەبجە نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە بەڵام ڕۆژانە لەپارێزگای هەولێر پرۆژەی گرنگ و بەبودجەی زەبەلاح دەخرێنەبواری جێبەجێكردنەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









