گۆڕان کارو چالاکییەکانی ماوەی چوار ساڵی کارکردنی لە پەرلەمان بڵاوکردەوە

لۆگۆى بزووتنهوهى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-
بەپێى ئامارێک کە فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردووەتەوە، هەشت پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆران لەماوەى نێوان کانونى یەکەمى ساڵى (2018) تا یەکى تشیرینى یەکەمى ساڵى (2022)، چوار هەزار و 210 چالاکیان لە دەرەوەى پەرلەمان هەبووە.
بەپێى ئامارەکە، چالاکییەکان دابەشکراون بەسەر 16 جۆرى چالاکیدا کە بریتى بوون لە (هاوکارى هاووڵاتییان لەبەردەم دادوەر، هاوکارى هاوڵاتیان لەبەردەم داواکارى گشتى و کەفالەتکردنیان، هاوکارى هاوڵاتیان لەبەردەم دادگا بۆ کێشەکانیان، هاوکارى هاووڵاتیان لە بەندیخانەکان، هاوکارى هاووڵاتییەک بە هاوکارى دارایى، هاوکارى خێزان بە دارایى، کۆمەکى خێزان جگە لە دارایى، هاوکارى هاوڵاتیان لە بابەتى تەندروستیدا، هاوکارى هاوڵاتیان لە کەرتى خوێندنى باڵا، بەسەرکردنەوەى هاووڵاتییان لە بۆنە و ماتەمینیدا، بەسەرکردنەوەى هونەرمەندان و مامۆستایانى ئاینى، لێدوان بۆ میدیاکان، دەرچونەکان بەمەبەستى کار و ئەرکى پەرلەمان و چەندین چالاکى دیکە…چەند چالاکییەکى دیکە.
کۆى گشتى سەرجەم ئەو چالاکیانە، چالاکى دەرەوەى پەرلەمانن و بەدواداچونەکانى ناوپەرلەمان و پێشکەشکردنى پڕۆژەیاسا بە پەرلەمان، هەژمار نەکراوە.
لە ئامارەکەدا چالاکى پەرلەمانتارەکان بەم شێوەیە بووە:
گۆران عومەر، لیژنەى رۆشنبیرى و لیژنەى ناوچە دابڕاوەکان- (510) چالاکى
شایان کاکە ساڵح، تەندروستى و ژینگە و مافى بەکاربەر و کاروبارى پەرلەمان و سکاڵا- (380) چالاکى.
گۆڵستان سەعید، لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و مافى مرۆڤ و لیژنەى داکۆکیکردن لە مافى ئافرەت- (610) چالاکى.
بەڵێن ئیسماعیل، لیژنەى دارایى- (480) چالاکى.
یاسین خزر، لیژنەى ناوخۆ و کشتوکاڵ – (620) چالاکى.
جەلال محەمەد ئەمین، لیژنەى یاسا و لیژنەى تەندروستى – (460) چالاکى.
شاخەوان رەئوف بەگ، سەرۆکى لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان و لیژنەى شەهیدان – (610).
رزگار مەحمود،لیژنەى شارەوانى و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و کاروبارى پێشمەرگە – (540) چالاکى.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









