بەپێی ياساکانی کۆمسيۆن بزوتنەوە چۆن شوێنی يەکگرتوو دەگرێتەوە لە پەرلەمان؟

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمەسەعید
چەند ڕۆژێكە لەدەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە باس لە پڕكردنەوەی پێنج كورسی پەرلەمانی پەلەمانتارانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكرێت لەلایەن ژمارەیەك كاندیدی بزوتنەوەی ئیسلامی كەوابڕیارە لە دوای 6/11/2022 لەگەڵ كۆتایی هاتنی وادەی یاسایی تەمەنی پەرلەمان دەستلەكار بكێشنەوە، SNN وردەكاری چۆنیەتی پڕكردنەوەی ئەو كورسیانە وهەروەها ئەو كاندیدانەی كە بەگوێرەی یاساكانی كۆمیسیۆن دەتوانن ئەوكورسیانە پڕبكەنەوە بڵاودەكاتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەگەر لە دوای 6/11/2022 پەرلەمانتارەكانی یەكگرتووی ئیسلامی دەستلەكاربكێشنەوە، ئەوا بەگویرەی یاساكانی كۆمیسیۆن كاندیدەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی كە لەگەڵ یەكگرتوو لە هەڵبژاردنی رابردوودا لیستی ( بەرەوئیسلاح) بەشداری هەڵبژاردنیان كرد دەتوانن جێگەی ئەو پەرلەمانتارانەبگرنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی یاسای كۆمسیۆن هەر پەرلەمانتارێك دەستلەكاربكێشێتەوە، لە فراكسیۆن یان لیستەكەی خۆی، ئەوا بەهێزترین بەربژێری دەرنەچوو، شوێنەكەی پڕ دەكاتەوە؛ هاوكات یەكگرتووش بڕیاری كشانەوەیانداوە بۆیە كاندیدەكانی بزوتنەوەی ئيسلامی شوێنەكانیان پڕدەكەنەوە، بۆیە بەگوێرەی یاسا هەریەكە لە ( عەبدوڵڵا وەرتی، بە 3040 دەنگ، كامیل مەحموود، بە 1169 دەنگ، لەیلا عەلی عەبدولعەزیز بە 1109 دەنگ، نەسرین تۆفیق، بە كەمتر لە 500 دەنگ) دە چنەشوێنی چوار لەو پەرلەمانتارانە، هاوكات محەممەد بازیانی، (وەكو سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە لە لیستی بەرە و چاكسازی خۆی بەربژێر كردبوو) توانی 932 دەنگی بەدەستبهێنێت، بەڵام لەكاتی هەڵبژاردنی پەرلەماندا، بزاڤی چاكسازی و گەشە وەكو حیزب تۆمار نەكرابوو، بۆیە محەممەد بازیانی لەسەر لیستی یەكگرتووی ئیسلامی خۆی بەربژێر كردووە، بەگوێرەی یاسای كۆمیسیۆنیش، هیچ كەسێك لە فراكسیۆنی یەكگرتوو، ناتوانێت شوێنی دەستلەكاركێشاوەكان پڕ بكاتەوە.
لەزانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە لەكۆی ئەوپێنج كاندیدەی دەتوانن شوێنی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو پڕبكەنەوە چواریان لە باڵی ( عیرفان عەلی عەبدولعەزیز) بەڵام هێشتا بزوتنەوەش بڕیارینەداوە ئاخۆ ئەوانیش بەشداری دەكەن یاخودنا.
لەدواین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكگرتوو لەبارەی هەڵوێستی حیزبەكە سەبارەت بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو دوای 6-11-2022 كە تێیدا ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت، لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









